"وشه‌" له‌ كتێبێكدا خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ری دۆكیۆمێنت كرد

:: AM:10:41:16/10/2018 ‌

"ڕه‌شه‌بای ئۆكتۆبه‌ر" كتێبێكی سیاسییه‌ و له‌لایه‌ن "سه‌رباز عه‌بدولڕه‌حمان" نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس نووسراوه‌، كۆكراوه‌ی داتا و زانیارییه‌كانه‌ له‌باره‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ی له‌ ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ‌ڕووی دا.

له‌م كتێبه‌دا ته‌واوی زانیارییه‌كان پارێزراون و نووسه‌ر له‌ ڕۆژی خیانه‌ته‌كه‌وه‌ ورد و درشتی بابه‌ته‌كانی پێوه‌ست به‌و خیانه‌ته‌ی بۆ مێژوو هێشتووه‌ته‌وه‌ و ڕێگری له‌ له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌كان كردووه‌، هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌ی هه‌بووه‌، تا بۆ مێژوو بیپارێزێت.

له‌مباره‌وه‌ سه‌رباز عه‌بدولڕه‌حمان،‌ به‌"وشه‌"ی گوت: "كتێبه‌كه‌ كۆكراوه‌ی دیكۆمێنت و ڕاستییه‌كانه‌ له‌باره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرووپێكی (هه‌رزه‌ و كاڵفامی) ناو حزبێكی سیاسیی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی، كه‌ركووكیان فرۆشت و فه‌رمانی كشانه‌وه‌یان به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و سنوورانه‌ دا، به‌و هۆیه‌وه‌ گه‌لی كوردستان دووچاری مه‌ینه‌تی و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ بوو، جینۆسایدی خه‌ڵكی خورماتوو و ئاواره‌بوونی 175 هه‌زار هاووڵاتیی كوردی لێ كه‌وته‌وه‌ و نزیكه‌ی دوو هه‌زار خانوو و دووكانی هاووڵاتییانی كوردیش له‌ خورماتوو دوای تاڵانكردن سووتێنران و ته‌قێنرانه‌وه‌"‌.

"سه‌رباز عه‌بدولڕه‌حمان" له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كانی ئه‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا ڕووی دا به‌ لاڕێدا نه‌برێ و تۆمارێكی مێژوویی له‌ په‌رتووكێكدا له‌ كتێبخانه‌ و ئه‌رشیڤی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا بمێنێته‌وه‌، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كه‌وه‌ وێنه‌ و گفتوگۆ و زانیارییه‌كانم به‌و ئامانجه‌ كۆ كرده‌وه‌ و سه‌رجه‌میانم پاراست، ئێسته‌یش كه‌ ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، به‌ ئاماده‌كراوی ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران".

"ڕه‌شه‌بای ئۆكتۆبه‌ر" شه‌شه‌مین كتێبی چاپكراوی ده‌زگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی "وشه‌"یه‌ و له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب ده‌ست ده‌كه‌وێ و له‌ نزیكترین كاتیش دا ده‌گاته‌ كۆشكه‌كانی كتێب، رۆژنامه‌فرۆشی، كتێبخانه‌ و ناوه‌نده‌ ڕۆشنبیرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌ستی بخات.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه‌" جیا له‌وه‌ی له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ خانه‌ی ماڵی وه‌فایی ده‌ست ده‌كه‌وێ، هاوكات له‌ ناوه‌نده‌ ڕۆشنبیری و كۆشك و كتێبخانه‌كانی كوردستانیش بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه‌ به‌رده‌سته‌:

سلێمانی: 

كتێبخانه‌ی سلێمانی.

كتێبخانه‌ی یادگار.

كتێبخانه‌ی غه‌زه‌لنووس.

كۆشكی مه‌لا محسین.

كۆكشی ڕیبین – به‌رده‌ركی سه‌را.

ده‌زگای جه‌مال عرفان.

كۆشكی سه‌رچنار.

له‌ قه‌زا و ناحییه‌كان

ڕانیه‌ - ئه‌حمه‌د كۆیی.

چوارقوڕنه‌ - ڕه‌هه‌ند.

قه‌ڵادزێ - ژین.

چه‌مچه‌ماڵ – چه‌رموو.

كۆیه‌ - هه‌ژار.

كۆیه‌ - دیاری.

ده‌ربه‌ندیخان – ڕه‌سه‌ن.

كه‌لار – شێروانه‌.

كه‌لار – بێدار.

كه‌لار – خاك.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید – شادی.

هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید – هه‌ژار موكریانی.

هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌ - برادۆست.

سه‌یدسادق – بێخود.

كه‌ركووك – ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ری دیالۆگ.

هه‌ولێر

كۆشكی میدیا (به‌هجه‌ا) به‌رانبه‌ر داون تاون.

كۆشكی باغی شار ته‌نیشت سه‌عاته‌ گه‌وره‌كه‌.

كۆشكی سیروان ته‌نیشت چایخانه‌ی مه‌چكۆ.

كۆشكی ئاوێنه‌ ( ڕه‌شید سوره‌) شه‌قامی باتا.

كۆشكی هه‌ولێر (عه‌بدولكه‌ریم) به‌رانبه‌ر كۆتری سه‌لام.

كتێبخانه‌ی سۆران بازاڕی ڕۆشنبیری.

كتێبخانه‌ی كاكه‌ شێخ پشت پارێزگا.

كتێبخانه‌ی ته‌فسیر كۆڵانی دادگای كۆن ژێر هۆتێل شیرین پاڵاس یان لقی 30 مه‌تری ته‌نیشت مناره‌ی چۆلی.

ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر

كتێبخانه‌ی هاوژین – هه‌ریر.

كتێبخانه‌ی مێخه‌ك – سۆران.

كتێبخانه‌ی شێركۆ – ڕواندز.

كتێبخانه‌ی چۆمان (م. جه‌لال) له‌ چۆمان.


جێی باسه‌ شه‌شه‌مین په‌رتووكی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه‌" له‌لایه‌ن كۆمپانیای بڵاڤ په‌یك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.


وشە - ڕێناس شابان