لۆرێنزۆ ئینسینی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ناپۆلی ئاشكرای كرد كە لە دەستپێكی ژیانی وەرزشیدا زۆرێك لە یانەكانی ئیتاڵیا رەتیان كردبوومەوە.
ئینسینی سەرەتای ژیانی وەرزشی لە یانەی سان پاولۆی ئیتاڵی دەستی پێ كرد و لەگەڵ ئەم یانەیەشدا بەشداری لە 274 یاری كردبوو و 64 گۆڵی تۆمار كردبوو لەگەڵ دروستكردنی 70 گۆڵی تر بۆ هاوڕێكانی.
ئینسینی لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ ماڵپەڕی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی ئاكشرای كرد: بەر لەوەی بێمە یانەی ناپۆلییەوە تاقیكردنەوەم لە یانەكانی تۆرینۆ و ئینتەر میلان ئەنجامدابوو.
زیتر گوتی: دوای تاقیكردنەوەكان هەردوو یانەكە رەتیان كردبووەوە گرێبەستم لەگەڵ بكەن، هەروەها زۆرێك لە یانەكانی تریش منیان رەت كردبووەوە، بەڵام من خۆم بەدەستەوە نەدا و تا ئێستاش هەرگیز بیرم لە شكست و هەرەسهێنان نەكردۆتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی هەوڵەكانی دەست پێ كردووە بۆ ئەوەی هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ ئینسینی بدات.