ڤیدیۆ..كەركووكییەكان چی بە خیانەتكاران دەڵێن؟

:: PM:01:34:16/10/2018 ‌

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە شەقامێكی سەرەكی ناو شاری كەركووك بەیانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو تۆمار كراوە، تێیدا دەركەوتووە بە چڕی هێزەكانی یەكێتی پاشەكشە دەكەن و سەنگەرەكانی پێشەوەی بەرگریكردنیان لە كەركووك بۆ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی چۆڵ كردووە، خەڵكی كەركووكیش كە خۆبەخشانە چەكیان كردووەتە شان ز بە ناپاك و خیانەتكار ناویان دەبەن.

هاووڵاتییەك لەسەر شەقامەكەوە بە هێزەكە دەڵێ، بۆ كوێ دەڕۆن داردەستەكانی قاسمی سولەیمانی، گەر بەرگریتان لە كەركووك نەدەكرد، هەر لە سەرەتاوە نەتانكردایە تا خۆمان خەم لە شارەكەمان بخۆین.

هەروەها دووپات لەوە دەكەنەوە كە چەكەكانتان لێرە جێ بهێڵن، تا وەك ئێوە ڕانەكەین و بەرگری بكەین، بەڵام هێزە ڕاكردووەكە كە بەفەرمانی گرووپە خیانەتكارەكەی ناو یەكێتی فەرمانیان پێ كراوە، هیچ وەڵام و هەڵوێستێكیان نییە و بە بێدەنگی كەركووك و خەڵكەكەی لە بەردەم دڕندەیی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی جێ دەهێڵن.

فەرمانی كشانەوەی پێشمەرگە لەلایەن كوڕ و برازای جەلال تاڵەبانی و چەند كەسێكی تری ناو یەكێتی بۆ پێشمەرگەكانیان لە میحوەری چوار و باشووری كەركووك و داقووق و خورماتوو تا خانەقین دەركرا، بەوهۆیەوە میلیشیاكان هاتنە ناو شارەكان و سووكایەتییان بە خەڵكی كورد كرد و گەورەترین زیانیان بە هاووڵاتییانی شارەكە گەیاند.




وشە - باز ئه‌حمه‌د