سبەی مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:02:18:16/10/2018 ‌
بڕیارەی سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی بەڕەگەزنامە دابەش بكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە یەكێك لە گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە" دراوە تێیدا هاتووە، سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

لە زانیارییەكان هاتووە، سبەی مووچەی مووچەخۆرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەیش دابەش دەكرێت و تا یەكشەمی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.

كۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 725 ملیار دینارە كە 317 ملیاری حكوومەتی عێراق دەیدات و 378 ملیار دیناریشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابینی دەكات و مانگانەش ئەمەریكا 24 ملیار دینار راستەوخۆ وەك مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دابەشی دەكات.

بەهۆی تەنگژەی داراییەوە لە مانگی دووی ساڵی 2016ـەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بە سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچە فەرمانبەران دەكات، بەڵام پاشەكەوت تاوەكو كۆتایی ساڵی 2017 وەزارەتی پێشمەرگە ‌و بەشێك لە هێزە ئەمنییەكانی نەگرتەوە.




وشە - رامیار جەواد