بێژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیرى نه‌وتى ئێران رای گه‌یاند، بازاڕى نه‌وت له دنیادا كه‌موكوڕى له به‌رهه‌مى نه‌وت هه‌یه و به قسه‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا نرخى نه‌وت دانابه‌زێت.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى
رۆیته‌رز، بێژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیرى نه‌وتى ئێران ره‌خنه‌ى له سیاسه‌ته‌كانى دۆناڵد تره‌مپ گرتووه له بوارى نه‌وت و گوتوویه‌تى" بازاڕى نه‌وت به ده‌ست كه‌موكوڕى نه‌وته‌وه ده‌ناڵێنێ، ئه‌مه‌یش به قسه چاره‌سه‌ر ناكرێت، تره‌مپ وا ده‌زانێ به سیاسه‌تى گۆشه‌گیركردنى هه‌ندێك وڵات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات".
ئه‌م قسانه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى ئێران له كاتێكدایه كه كه‌متر له مانگێكى ماوه بۆ سه‌پاندنى به‌شێكى تر له سزاكان به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران.
بڕیاره له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو، ئه‌مه‌ریكا به‌شێكى تر له سزاكانى به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران بسه‌پێنێ، بۆ ئه‌مه‌یش چه‌ند وڵاتێكى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه چیتر نه‌وت له ئێران نه‌كڕن، هه‌ندێك له‌م وڵاتانه‌یش گوێڕایه‌ڵى داواكه‌ى ئه‌مه‌ریكا بوون، له‌وانه چین و ژاپۆن و كۆریاى باشوور.
هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتی ئێرانیش، نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌شێك له به‌رپرسانى ئۆپیك هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ كه‌مى رێژه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت ده‌گێڕنه‌وه.