له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وێنه‌ی كچێكی قژ لوول بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی تووشی سه‌رسووڕمان كردووه، به ده‌گمه‌ن بۆیان یه‌كلا ده‌بێته‌وه كه ئه‌و وێنه‌یه كوێی كچه‌كه‌یه.
هه‌ژمارێك به ناوی @LilMaarty ئه‌م وێنه‌یه‌ی له تویته‌ر بڵاو كرده‌وه، له‌سه‌ری نووسی: تێناگه‌م، بۆچی وا ده‌زانن ئه‌وه‌ی له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه، پشته ملی كچێكه!.
به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه، له ته‌واوی كۆمێنته‌كاندا به سه‌رسووڕمانه‌وه بۆیان نووسیبوو، "بۆچی مه‌گه‌ر پشته‌مل نییه كوێیه؟"، ئه‌مه‌ش ته‌واو له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگی دایه‌وه و ڕاپسری زۆری له‌سه‌ر كرا.
به‌شێكی زۆر بینه‌رانی ئه‌م وێنه‌یه، نازانن وێنه‌كه چۆن گیراوه و كوێی ئه‌و خانمه‌یه كه له وێنه‌كه‌دا دیاره، به‌شێكی زۆریان وا ده‌زانن كچێكه و پشتی له كامێرایه، كه خاوه‌ن قژێكی لوول و كورته، ئه‌و تۆزه جهستهیهشكه دیاره، پشتهملیهتی.
ماڵپه‌ڕی
dailystar ده‌ڵێ، له ڕاستیدا وێنه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، چونكه ئه‌و وێنه‌یه هی كچێكی قژ درێژی لووه، كه ئه‌و پارچه جه‌سته‌یه‌ی ده‌ركه‌وتووه، به‌شێكی پشتیه‌تی، به‌ڵام به‌هۆی وێنهگرتنهكهوه كه له چاودا پێچه‌وانه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م هه‌رایه دروست بووه.