دوای لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی زانایانی ئوستوڕالی له‌سه‌ر ره‌قبوونی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان له به‌یانیاندا، چه‌ند ئه‌نجامێكی سه‌ره‌نج راكێشیان بۆ ده‌ركه‌وت.
ره‌قبوون یان "ره‌پ" بوونی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان له به‌یانیاندا په‌یوه‌ندی به كاریگه‌ری ئاڵۆزی سیسته‌می نیگه‌رانی و سیسته‌می رژێن له جووله‌ی ده‌ماره‌كانی خوێنهێنه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌ندامی نێرینه‌وه هه‌یه.
زاناكان ده‌ڵێن، كاتێك هاندانی سێكسی روو ده‌دات مێشك په‌یامی كیمیایی بۆ ده‌ماره‌كان ده‌نێرێت و له‌و حاڵه‌ته‌شدا خوێن ده‌ڕوات بۆ ئه‌ندامی نێرینه، هه‌روه‌ها كاتێك خوێن ده‌چێته ناو ماسولكه‌ی ئه‌ندامه‌كه و له‌وێوه گیر ده‌خواته‌وه ئه‌ندامه‌كه گه‌وره ده‌بێت، بۆیه ره‌قبوون "قیت بوونه‌وه"ی ئه‌ندامه‌كه روو ده‌دات.
زاناكان ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه هۆڕمۆنی تێستۆسترۆن، هۆڕمۆنێكە گون دەيڕژێنێت ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریه‌كی خێرای هه‌یه له‌سه‌ر په‌یامی كیمیایی كه له مێشكه‌وه ده‌رده‌ژێت و ئه‌ویش به ده‌ردانی ئه‌و هۆڕمۆنه وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی مێشك ده‌داته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه كرده ئه‌و حاڵه‌ته بۆیه زۆرجار له به‌یانیان رووده‌دات، چونكه مرۆڤ له‌و كاتانه‌دا پشوێكی باشی داوه و خوێن و هۆڕمۆنه‌كانی چالاكترن، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت سێكس كردن له‌م كاتانه باشتر بێت، به‌ڵكو ئه‌وان پێیان وایه سێكس كردن له ئه‌نجامی ئاره‌زووی ته‌واو بكرێت باشتره، چونكه ئه‌وه واده‌كات جه‌سته‌ی مرۆڤ به ته‌واوی له ئاماده باشیدا بێت.
سه‌رچاوه: milliyet