بۆ یه‌كه‌م جار كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی وه‌ك مایكرۆسۆفت بڕیاری ئه‌وه بدات كه لاپتۆپێك دروست بكات تایبه‌ت بێ به ژنان و ڕه‌نگی په‌مه‌یی بێت.
بیرۆكه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه و ئه‌م ڕه‌نگه له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندازیاری ته‌كنه‌لۆجی سه‌ره‌كی كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه دروست بووه به‌ناوی "
پانۆس پانی"یه‌وه كه ئه‌م ئه‌ندازیاره بڕیاریدا نوێترین لاپ‌تۆپ به ڕه‌نگی په‌مه‌یی بخاته بازاڕه‌وه ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م به‌رهه‌مه ته‌نیا له چین بڵاو ده‌بێته‌وه.
پانۆس پانی له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یه‌وه گوتی، ئه‌م لاپتۆپه به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ته‌نیا ڕه‌نگی ره‌شی هه‌بووه، بۆیه بڕیارمان دا ڕه‌نگێكی ده‌گمه‌نی بۆ زیاد بكه‌ین كه تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك به‌كارینه‌هێناوه، له‌مه‌وه بڕیارماندا لاپتۆپه‌كه به‌ڕه‌نگی په‌مه‌یی دروست بكه‌ین.
پانۆس زیاتر گوتی، ناوی به‌رهه‌مه‌كه "Surface Pro 2"ه كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به هه‌مان شێواز و دیزاین و هێز دروستی كردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی گۆڕان كاری تێدا ئه‌نجام دراوه ته‌نیا ڕه‌نگه‌كه‌یه‌تی كه ئه‌وه‌یش به‌ته‌نیا له چین بڵاو ده‌كرێته‌وه و هه‌ر له‌وێش ده‌فرۆشرێت.
مایكرۆسۆفت كۆمپانیایه‌كی فره نه‌ته‌وه‌یی ته‌كنۆلۆجی كۆمپیوته‌ره، گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی سیستمه‌كانی كارپێكردنی مایكرۆسۆفت ویندۆز و مایكرۆسۆفت ئۆفیسه، كه مایكرۆسۆفت له 1975دا له‌سه‌ر ده‌ستی بیڵ گه‌یتس دامه‌زراوه، مایكرۆسۆفت له ساڵی 1980 دا "MS-DOS"ی خسته بازاڕه‌وه كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می بوو له‌و كاته‌دا، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌یش "Windows XP"ی دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م ویندۆیه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی.