خانمه پێشكه‌شكار "ئه‌ژین ئازاد" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین وێنه‌ی میوانداری به‌رنامه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی ئاشكرا كردووه و هه‌وادارانی به تاسه‌وه باسی جوانیی میوانه‌كه‌یان كردووه.
ئه‌ژین ئێسته له كاره نوێیه‌كه‌ی وه‌ك پێشكه‌شكارێك له كه‌ناڵی ئاسمانی "كوردماكس شۆ" له به‌رنامه‌یه‌كی نوێ و وه‌رزێكی نوێ "مه‌گه‌زین شۆ" ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌مشه‌و سه‌عات هه‌شت میواداری گۆرانیبێژی ناوداری باكوری كوردستان "ڕۆژژین" ده‌كات و هه‌وادارانی باسی گه‌وره‌یی ته‌مه‌نی ڕۆژین و مانه‌وه‌ی به جوانیه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی كوردسات و دواتریش كه‌ناڵی خه‌ندان، ئه‌ژین ئازاد له وه‌رزی نوێی "شۆ مه‌گه‌زین" له كه‌ناڵی ئاسمانی "كوردماكس شۆ" پرۆگرامه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌ژین دوای ئه‌وه وازی له كه‌ناڵی خه‌ندان هێنا كه كه‌ناڵه‌كه سه‌رجه‌م به‌رنامه هه‌مه‌ره‌نگ و كولتوورییه‌كانی ڕاگرت هاوكات ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵی كاری مۆدێل بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ڕۆژانه ڕێكلامی بازرگانی بۆ ماڕكه‌كانی جلوبه‌رگ ده‌كرد.