چاو یون فات ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی چینی ته‌مه‌ن 63 ساڵه و ده‌ڵێت ته‌واوی پاره‌كه‌م كه بڕه‌كه‌ی 714 ملیۆن دۆلاره ده‌به‌خشم و ده‌یكه‌م به خێر.
ئه‌كته‌ره چینییه‌كه به‌شداری چه‌ندان فیلمی به‌ناوبانگ كردووه، له‌وانه زنجیره فیلمی "چه‌ته‌كانی ده‌ریای كاریبی"، له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕای گه‌یاند كه ئه‌و مانگانه ته‌نیا له‌سه‌ر 100 دۆلار ده‌ژی و پلانیشی داناوه هه‌موو سامانه‌كه‌ی بكات به خێر.
چاو یون فات زیاتر له‌باره‌ی ژیانیه‌وه گوتی، "من بۆ ماوه‌ی 17 ساڵه هه‌مان مۆبایلی نۆكیا به‌كار دێنم، له‌م دواییه‌دا مۆبایله‌كه‌م شكا، ناچاربووم بیكه‌م به مۆبایلێكی زیره‌ك. من پێویستم به جلوبه‌رگی گرانبه‌ها نییه، گه‌ر ئارام به‌خشبێت ئیتر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌كه‌ڵكم دێت، من جل له‌به‌ر خۆم له‌به‌رده‌كه‌م نه‌ك له‌به‌ر خه‌ڵكی."
چاو یون فات زیاتر گوتی، "من ده‌مه‌وێت دڵخۆش و كه‌سێكی ئاسایی بم. گرنگترین شت له ژیاندا ئه‌وه نییه چه‌نده پاره‌ت به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ئاوه‌زێكی ته‌ندروست و ئارامت هه‌یه و ده‌توانی به‌ساده‌ی و بێباكانه بژیت."
شایه‌نی باسه كاتێك پرسیاری هۆكاری به‌خشینی پاره‌كه‌یان لێ‌كرد چاو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، "پاره‌كه به هی خۆم نازانم، من ته‌نیا له ئێسته‌دا هه‌ڵمگرتووه و هیچی تر."
وشه/ محه‌مه‌د شابان