پزیشكان رۆژانه كار له‌سه‌ر دروست كردنی باشترین جۆری ماسكی ده‌موچاو ده‌كه‌ن بۆ ڕزگاربوون له چرچبوون و وشكبوونه‌وه‌ی پێست له‌به‌ر ئه‌مه لێره‌دا یه‌كێك له كاریگه‌رترین جۆری ماسكتان بۆ روون ده‌كه‌ینه‌وه كه پێست له پیربوون ڕزگار ده‌كات.
پزیشكانی پسپۆڕ له ماڵپه‌ڕی "
siobeauty" دا باس له یه‌كێك له باشترین جۆری ماسك ده‌كه‌ن كه ڕزگارت ده‌كات له وشكبوونه‌وه و چرچوولۆچبوونی پێست كه تێیدا ئاماژه‌یان به ماسكه‌كه داوه، ئه‌و پزیشكانه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ند به‌رهه‌مێكی سرووشتییه‌وه توانیویانه ماسكێكی كاریگه‌ر دروست بكه‌ن كه پێست شێ‌دار ده‌كاته‌وه و جوانی و بریقه‌داری بۆ پێست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م ماسكه‌دا ته‌نیا چه‌ند به‌رهه‌مێكی سرووشتییه كه له خواره‌وه‌دا باسیان لێوه ده‌كه‌ین:
پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی دروست كردنی ماسكه‌كه:
یه‌ك كه‌وچك شۆفان.
دوو كه‌وچك شیر.
كهوچیكی بچووك له دارچین.
شێوازی ئاماده‌كردنی و شیوازی به‌كارهێنانی ماسكه‌كه:
ئه‌وه‌ی گرینگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه پێویسته ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان لێوه كردن بیخرێته ناو خه‌ڵاته‌وه "تێكهڵكهرهوه" و به‌جوانی تێكه‌ڵ بكرێن و بخرێته ناو قاپێكه‌وه و هه‌لبگیرێت بۆ ماوه‌ی 10 خووله‌ك.
پزیشكان هۆشیاری ده‌ده‌ن پێش به‌كارهێنانی ئه‌م ماسكه پێویسته رووخسارمان به‌جوانی پشۆین و وشكی بكه‌ینه‌وه دواتر ماسكه‌كه به‌كاربهێنیت و بڵاوی بكه‌یته‌وه به‌سه‌ر ڕووخسارتدا، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه پێویسته ئه‌م ماسكه بۆ ماوه‌ی 20 خووله‌ك به ڕووخسارته‌وه بمێنێته‌وه.
پزیشكان ئه‌وه‌یشیان گوتووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته به‌كاربهێنیت ئه‌وا رووخسارت به‌ته‌واوه‌تی گه‌نج ده‌بێته‌وه و چرچوولۆچی پێستت نامێنێت.