سەرۆكی دەستەی ئەركانی سوپای ئەمەریكا وریایی لە كەمتەرخەمی لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە دا كە پیچشتر بووە هۆی دەركەوتنی رێكخراوی داعش لە عێراق و سووریا بە دروستبوونی دۆخێكی هاوشێوەی پێشتر.
وەك ئاژانسی هەواڵی "
رۆیتەرز" بڵاوی كردووەتەوە ئەمڕۆ سێشەمی جۆزێف دانفۆرد رای گەیاند كە سەرەڕای دەستكەوتە سەربازییەكان، بەڵام لە رووی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی عێراق كە پێشتر بووە هۆی دەركەوتنی چەكدارانی توندڕۆ لەو وڵاتە هیچ پێشكەوتنێك رووی نەداوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمەریكا لە میانی كۆنگرەی نەهێشتنی توندڕۆیی دووپاتی كردەوە، تا ئێستەیش ئەو كێشەیە رووبەڕووی لایەنی سیاسی و سەربازی و هەواڵگری و هاریكاریمان لە بواری جێبەجێكردنی یاساكان دەبێتەوە، بۆیە زۆرێك ماوە كە پێویستە بیكەین.
دانفۆرد روونی كردەوە، ئێستە هێزەكانی سووریای دیموكرات، 700 چەكداری بیانی داعشیان گرتووە و هەوڵی گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان دەدەن.
لە 11ی ئەم مانگە ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" لە نووری مەحموود، گوتەبێژ بەناوی یەپەگەی گواستەوە كە نزیكەی 900 چەكداری تیرۆریستی رێكخراوی داعشمان لە زیندانەكان بەدەستەوەیە و ئەوان بەرەگەز بۆ 44 دەوڵەتی دنیا دەگەڕێنەوە.
پێشتر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری كوردی لە سووریا رای گەیاندبوو كە ژمارەی چەكدارانی گیراوی داعش لای ئەوان 520 چەكدارنی بیانین، وەك ئاژانسەكە گوتی، بوونی ئەو چەكدارانەی داعش و خێزانەكانیان بارگرانییە بۆ سەر كورد لە سووریا، بەتایبەتی كاتێك زۆر لە وڵاتانی چەكدارانی داعش بە رەگەز بۆیان دەگەڕێنەوە رەتی دەكەنەوە ئەوان وەربگرنەوە.