كچانی كه‌لار خۆیان فێری ده‌فژه‌نی ده‌كه‌ن و له گرووپی ده‌فژه‌نی كچانی كه‌لاردا كه سه‌ر به ماڵی گه‌نجانی كه‌لاره تاكه گرووپی ده‌فژه‌نن له ناوچه‌كه‌دا و ده‌یانه‌وێت له‌و هونه‌ره‌شدا وه‌ك بواره‌كانی تر خۆیان به‌ره‌و پێش ببه‌ن.
ڤیان جاف كه به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی گه‌نجانی كه‌لاره و گرووپی ده‌فژه‌نی كچانی كه‌لاریش گرووپی ماڵه‌كه‌یه، ساڵێك پێش ئێسته له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و دامه‌زراوه و به‌ده‌یان كچ له‌و گرووپه‌دا فێری ده‌فژه‌نی بوون و ئێسته‌یش ده‌یان ئه‌ندام به هه‌میشه‌ی له گرووپه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه و به‌شداری له چالاكییه هونه‌رییه‌كانی ماڵه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ڤیان جاف سه‌باره‌ت به گرووپه‌كه بۆ "وشه" گوتی، له كه‌لار هیچ گرووپێك نه‌بوو كه تایبه‌ت بێت به میوزیك و ده‌فژه‌نی و هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی ژنان له بواری میوزیك و گۆرانی، بۆیه بڕیارم دا به دروستكردنی گرووپێك بۆ ده‌فژه‌نی و ساڵێكه گرووپێكمان دامه‌زراندووه و له‌لایه‌ن مامۆستا كامه‌ران فه‌ریقه‌وه پرۆڤه به كچان ده‌كرێت بۆ فێربوونی ده‌ف.
زیاتر گوتی، ده‌یان كچ و ژن فێری ده‌فژه‌نی كاراون و ئێسته‌یش 10 ئه‌نداممان هه‌یه كه سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه و خوێندكارن و له ده‌فژه‌نیدا گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی باش و ده‌توانن به‌رهه‌م پێشكه‌ش بكه‌ن، له ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌شداریان له چالاكییه‌كانی تری ماڵه‌كه‌دا كردووه و ده‌شتوانن له بۆنه و رێوره‌سمه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن.
بۆ ده‌فژه‌نین له كلیپ و گۆرانییه‌كاندا داوایان لێ كراوه كه به‌شداری تێدا بكه‌ن، به‌ڵام گرووپه‌كه له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌داین كه ته‌مه‌نی ئه‌ندامه‌كانیان گه‌وره‌تر بێت و ئه‌وسا بڕیاری خۆیان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه ئه‌ندامه‌كانیان جارێكه نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه خۆیان بڕیاربده‌ن و له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و ئه‌و ڕێگه‌یه له هونه‌ردا بگرنه‌به‌ر كه خۆیان ده‌یانه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵه‌كه‌دا له كۆتاییدا داوا ده‌كات كه له كه‌لار چۆن دایكان و باوكان ڕێگه‌خۆشكه‌رن كه كوڕه‌كانیان به خه‌ونه‌كانیان بگه‌ن، ئه‌وهاش هاوكاری كچه‌كانیان بكه‌ن تاوه‌كو به خه‌ونه‌كانیان بگه‌ن.
سلێمانی / لۆڤه محه‌مه‌د