خانمه شۆخ و شه‌نگ "ده‌شه كه‌ریم"، پێشكه‌شكاره ناسراوه‌كه‌ی پێشووی كه‌ناڵی ئاسمانی "گه‌لی كوردستان"، بۆ یه‌كه‌مجار له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نهێنى باوه‌ڕ به خۆبوونه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێسته خواردنگه‌كه‌ی بووه به شوێنێكی گرنگی ئه‌ستێره‌كانی سینه‌ما و ڕاگه‌یاندكاران به‌هۆی سه‌ردانی كردنیان بۆلای ئه‌و،به‌رده‌وام به‌جوانترین شێوه خۆیى ده‌ڕازێنێته‌وه و وێنه‌ى نوێى بڵاو ده‌كاته‌وه.
ده‌شه، كه پڕۆژه‌یه‌كی خوردنگه‌ی خێرایى كردووه‌ته‌وه وه‌ك خانمێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسنتاگرام له‌سه‌ر وێنه تازه‌كه‌ى نووسیوویه‌تى: "باوەڕ بە خۆبوون یەکەم ھەنگاوە بۆ سەرکەوتنی مرۆڤ گەر باوەڕت بەخۆتە بزانە کە تۆ سەرکەوتووی ئەوەش جیاوازیی نێوان تۆ و ئەوانە".
ده‌شه كه‌ریم، له‌دایكبووی ساڵی 1990 شاری سلێمانییه و له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه حه‌ز و خولیای ڕاگه‌یاندنی هه‌بووه، له ساڵی 2007 ده‌ستی به كاری ڕاگه‌یاندن كردووه، پێشتریش له چه‌ندان ڕادیۆ كاری كردووه و دواتریش وه‌ك پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌ركه‌وت، یه‌كێك له‌و كچانه‌یه به‌شداری وێنه‌ی مۆدێل ده‌كات و هه‌ودارێكی زۆری هه‌یه و نازناوی شاژنی هه‌سته‌كانیان لێ نراوه.