مۆناكۆ ئیبراهیم كه كچه هونه‌رمه‌ندێكی دانیشتووی رانیه‌یه و خوێندكاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌شی موزیكه له شارۆكه‌كه‌ی، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا باس له‌وه ده‌كات كه موزیك له‌لای ئێمه نه‌بووه‌ته كولتوور، نه‌ك هه‌ر بۆ ژنان، ته‌نانه‌ت بۆ پیاوانیش. هاوكات وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیار ده‌داته‌وه.
وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك كه‌ی ده‌ستت به كاری هونه‌ری كرد؟
له منداڵییه‌وه سه‌رقاڵی كاری هونه‌ریم به گشتی، سه‌ره‌تا كاری نواندن و شانۆییم ده‌كرد، پاشان گۆرانی و سه‌ما، كه گه‌وره بووم ده‌ستم دایه موزیك و سه‌رقاڵی ژه‌نینی ئامێره‌كانی موزیك بووم.
زیاتر چ ئامێرێك ده‌ژه‌نی؟
ئێسته ئامێری فلووت ده‌ژه‌نم و سه‌رقاڵی مه‌شقكردنم له‌سه‌ری.
بۆچی ئامێری فلووتت هه‌ڵبژارد؟
ئامێری فلووت ویستی من نه‌بوو، له سه‌ره‌تادا كه خوێندكاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان بووم، بێ ویستی خۆم ئه‌و ئامێره‌یان بۆ دیاری كردم، سه‌ره‌تا حه‌زم لێی نه‌بوو، پاشان تێگه‌یشتم فلووت شایه‌نی ئه‌وه‌یه مرۆڤ شه‌ونخوونی بۆ بكات.
ده‌بینین ژماره‌ی ژنانی موزیكژه‌ن كه‌من، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
راستییه‌كه‌ی ئه‌مه پرسیاری منیشه، به‌ڵام پێم وایه پێوه‌ندی به‌و كولتووره‌وه‌یه كه تیایدا ده‌ژین، له هه‌موو سێكته‌ره‌كان بۆشاییی ژنمان هه‌یه و تا ئێسته‌ش موزیك نه‌بووه‌ته كولتوور بۆ پیاوانیش نه‌ك هه‌ر ژنان، هاوكات ئاینیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌یه.
چی به‌وانه ده‌ڵێی كه پێیان وایه نابێت ژن موزیك بژه‌نێت؟
موزیك گه‌یاندنی په‌یام و جوانییه, پێیان ده‌ڵێم له هه‌موو دنیادا هیچ شتێك جیاكاری جێنده‌ری بۆ نه‌كراوه، بۆیه موزیك بۆ پیاو و ژن و سروشته به‌گشتی، نه‌ك بۆ ره‌گه‌زێكی دیاریكراو.
ئه‌و رێگرییانه چین كه بۆ ژن دروست ده‌بن له بواری موزیكدا؟
كولتوور و ئاین و دابونه‌ریت گه‌وره‌ترین رێگرن، به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه خۆمان كولتوورێكی تایبه‌ت به خۆمانمان هه‌بێت.
هه‌وڵ ناده‌ی به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆت دروست بكه‌ی؟
به‌ڵی ده‌مه‌وێ به‌رهه‌می خۆمم هه‌بێت و ئاره‌زووش ده‌كه‌م، به‌ڵام دیار نییه چ كاتێك، چونكه ئێسته من له قۆناغی خۆپه‌روه‌رده‌كردندام.
له‌و بواره‌دا كێ پشتگیریت ده‌كات؟
له سه‌ره‌تادا هیچ كه‌سێك، به‌ڵام دواتر خێزانه‌كه‌م و مامۆستاكه‌م باشترین هاوكارم بوون.
وشه/ راپه‌ڕین- شادان به‌كر