به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان بڵاوكرده‌وه.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران له هه‌ندێ كات و ناوچه جیا جیا به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ شوێن بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له هه‌ندێ كات و ناوچه‌ی جیا جیا به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان، له كه‌ركووكیش ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 33 پله و نزمترین پله‌ش 17 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك، ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 33 پله و نزمترین پله‌ش 17 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.