هۆكاری دابەزینی ئاستی پیكی ئاشكرا بوو

:: AM:11:51:17/10/2018 ‌

رۆژنامەیەكی ئیسپانی هۆكاری دابەزینی ئاستی گیرارد پیكێ بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئاشكرا كرد لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.

رۆژنامەی (ئاس)ی مەدریدی بڵاوی كردەوە: پیكێ ماوەیەكە بەشێوەیەكی بەربڵاو گەشت بۆ شارەكانی ئاسیا دەكات بەتایبەتیش بۆ شاری شەنگهای چینی بۆ راپەڕاندنی كارە بازرگانییەكانی، ئەمەش بۆتە هۆی كاریگەری خراپ لەسەر ئاستی لەناو یاریگە دروست بكات.

سەرچاوەكە هەروەها ئاشكرای كرد: پیكێ بەشێوەیەكی گشتی لەم دواییانەدا زیاتر بیر و هزری لەسەر پڕۆژە بازرگانییەكان بووە و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی خراپی ئاستی یاریكردنی بە ئاشكرا لەنێو یاریگە هەستی پێ بكرێ.

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە هەڵوێست و گەشتە زۆرەكانی ئەم دواییەی پیكێ دڵگران بوونە و بە ئاشكرا ناڕازایی خۆیان پێ راگەیاندووە.

پیكێ لە یارییەكانی ئەم دواییەی یانەی بەرشەلۆنە بەتایبەتیش لە ركابەرییەكانی خولی ئیسپانیا رووبەڕووی رەخنەیەكی توندی بەرپرسان و هاندەرانی یانەكەی بۆتەوە كە بەهۆی هەڵە گەورەكانییەوە تیپەكەی چەند خاڵێكی لەدەستداوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م