فیلمی ده‌رهێنه‌رێكی كورد به‌شداریی فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا كرد، دووجار خه‌ڵاتی باشترینی پێ به‌خشرا و ناوی له‌ناو میدیاكاندا ده‌نگی دایه‌وه.
"ئه‌میر غولامی" نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمی "ده‌ریا شه‌پۆل ده‌هه‌ژێنێت" به‌شداری له یازدهمین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه‌كانی ئێران سانفرانسیسكۆ له ئه‌مه‌ریكا كرد، توانی هه‌ریه‌ك له خه‌ڵاته‌كانی باشترین فیلم و باشترین ده‌رهێنه‌ر به‌ده‌ست بێنێت.
ده‌رهێنه‌ر به "وشه"ی گوت: ناوهڕۆك و چه‌مكی ئه‌و فیلمه باس له ژیانی هێماین و سوریاڵی پێرسۆناژێكی ئۆدیسه‌یی له‌ناو ماڵێكی به‌له‌م ئاسا له دڵی ده‌ریا ده‌كات، كه خه‌ریكی دانانی تابووته بۆ كوژراوانی شه‌ڕی ژێر ده‌ریاكان.
ستافی ئه‌و فیلمه بریتین له محه‌مه‌د ڕه‌ئووف محه‌مه‌دی ئه‌كته‌ر كه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت، كاری فیلم هه‌ڵگری، تۆمار، دانانی ئێفێكتی تایبه‌تی، ده‌نگ و ههڵگرییهكهی به نۆره له ئه‌ستۆی وه‌حید بیوته، ڕه‌زا جه‌عفه‌ر زاده، موحسین جه‌عفه‌ری و عه‌دنان جهوانمهردییه.
ئه‌و فێستیڤاڵه به ئامانجی دۆزینه‌وه و پاڵپشتی له فیلمسازانی گه‌نج له سه‌رانسه‌ری دنیا له شاری سانفرانسیسكۆ له ئه‌مه‌ریكا ساڵانه ساز ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه، ئه‌و فیلمه وه‌ك به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره كورده و ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مایی گه‌نجانی ئێران لقی سنه، پێشتر خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی له فێستیڤاڵی كۆمێشی سمنان به‌ده‌ست هێناوه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی