بە شێلانی ئەم خاڵانە تەندروستیت باشتر بكە

:: PM:02:24:17/10/2018 ‌
بەدرێژایی لەش دەمارەكان بڵاوبوونەتەوە، كۆتایی دەمارەكان، كاریگەرییەكی زیاتر لەسەر  تەندروستی دروست دەكات و چالاكی كۆتایی دەمارەكان زیاد دەكرێت بە دروستكردنی فشار یان شێلانی كۆتایی دەمارەكان لە لەش دا.

بەگوێرەی توێژینەوەكان، چەندان خاڵی گرنگ هەیە لەبنی پێیەكاندا كە دەبنە هۆی هاندان و باشتركردنی سوڕی خوێن و فشاری خوێن و هۆرمۆنەكان، ئەمانە كاریگەرییەكی زۆر باشیان هەیە لە نزمكردنەوەی فشاری خوێن و چارەسەركردنی خەوزڕان. شێلانی ئەم خاڵانە دەتوانێت چارەسەری ئازاری لەش، بەردی گورچیلە و شەكرە و تەنانەت داخورانی جومگەكانیش بكات.


یەكەم: پەنجە گەورەی پێ، شێلانی پەنجە گەورەی پێ ئارەزووی خواردن زیاد دەكات و چالاكی سیستەمی هەرس بەهێز دەكات و كاری ریخۆڵەكان باشتر دەكات.

دووەم: بنی پەنجە گەورە، شێلانی ئەم بەشەی پێییەكان یارمەتی كەمكردنەوەی فشار و گرژی دەدات و ڕژێنی دەرەقی ئاسایی دەكاتەوە، پێویستە بەردەوام ئەم خاڵە لەبنی پێیەكاندا بشێلرێت.

سێیەم: ناوەڕاستی بنی پێیەكان، خاڵێكی تر لە بنی پێیەكاندا كە یارمەتی كەمكردنەوەی فشار دەدات كە لەكۆتایی دەمارەكاندا كۆدەبنەوە بنی پێیەكانە. نەك تەنیا یارمەتی خاوبوونەوەی لەش دەدات، بەڵكوو هەناسەدان باشتر دەكات، چونكە كاریگەری هەیە لەسەر ناوپەنچك و وا دەكات لە كاتی هەناسەداندا بڕێكی زیاتر ئۆكسجین هەڵبمژرێت.

چوارەم: ناوەڕاستی بەشی سەرەوەی پەنجە گەورەی پێ، ئەم خاڵە یارمەتی چالاكی مێشك دەدات، مێشك بەرپرسە لە دەردانی بەشێكی زۆر لە هۆرمۆنەكان، شێلانی ئەم خاڵە چەندان ڕژێن لە لەشدا ئاسایی دەكاتەوە، تەنیا بەخستنە سەری فشارێكی كەم لە ناوەڕاستی پەنجە گەورەی پێیەكانت.

پێنجەم: تەنیشت پاژنەی پێیەكانت، شێلانی ئەم ناوچەیە یارمەتی كەمكردنەوەی مادەی ژەهر دەدات لە لەشدا و ڕێ لە كۆبوونەوەی ژەهر دەگرێت، پێویستە رۆژانە بڕێكی زۆر میوە و سەوزە بخورێت تا بە شێوەیەكی ئاسانتر ژەهرەكە بكرێتە دەرەوەی لەش.

شەشەم: تەنیشت لێواری پێیەكانت بشێلە، ئەگەر هەستت بە ماندوویەتی كرد ئەوا ڕەنگە بۆ كەمی هۆرمۆنی ئەدریناڵین بگەرێتەوە، شێلانی ئەم بەشەی پێیەكان یارمەتی هاندانی ئەم هۆرمەنە دەدات، چونكە ئەو دەمارانەی كەلە تەنیشی پێیەكانەوە هەن پێوەندیان هەیە بە رژێنی ئەدریناڵێنەوە.



وشە - ئاوات ئازاد