دوێنێ شه‌پۆلێكی به‌هێزی با و باران ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵای سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی گرته‌وه، له دوای خۆیشی دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش ناوچه‌كه‌ی ته‌نی و پایزی پێ ڕاگه‌یاند.
گوندی سووریا یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا كه ده‌كه‌وێته نێوان باكور و باشووری كوردستان، گوندێكی دڵڕه‌فێنه و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زوری گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی سه‌ردانكه‌ران ڕوو له تاڤگه‌ی سووریا ده‌كه‌ن.
شه‌پۆله بارانییه‌كه‌ی به‌رواری باڵا له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژی رابردوو شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ناوچه‌كه‌ی گرتبووه‌وه و ته‌واوی سروشت و ژینگه‌ی به‌رواری باڵای ناشیرین كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه كه شه‌پولێكی باران هات، ئه‌و خۆڵبارینه‌ی راماڵی و ناوچه‌كه‌ی دره‌وشانده‌وه.
به‌رواری باڵا/ نه‌وزاد هلۆری