بە زەیتی گەرچەك نەخۆشی ئاوی سپی چاو لەناو ببە

:: PM:02:53:17/10/2018 ‌
چارەسەرێكی سروشتی بۆ ئاوی سپی چاوەكان، ئاوی سپی بۆ هاوێنەی بەشی دواوەی چاو دەگەڕێتەوە پێوەندی بە تەمەنەوە هەیە. بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا كەسانی ئاسایی تووشی ئەم گرفتەی چاو دەبنەوە كە تەمەنێكی كەمیان هەیە. زیاتر تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە لە خۆراكی رۆژانەیاندا بڕێكی كەمتر دژە ئۆكسید و پێكهاتەی خۆراكی گرنگ هەیە.

ئاوی سپی چاو بەهۆی كرداری ئۆكساندنەوە ڕوو دەدات كە كار لە پرۆتینی هاوێنەی چاو دەكات. ئەم كردارە پێی دەگوترێت گلیكاتیۆن، ڕەنگێكی لێڵ لەسەر چاو دروست دەبێت و كار لە هاوێنەی چاو بنكەی هاوێنەی چاو دەكات.

زەیتی گەرچەك بە چارەسەرێكی سروشتی بۆ ئاوی سپی چاو ناسراوە. پێویستە ئەم زەیتە جۆرێكی تەواو سروشتی بەكاربهێنرێت، بە باشترین و سەرەكیترین چارەسەر بۆ چاوەكان دادەنرێت.

چۆن بەكاردەهێنرێت:
شەوانە هەر چاوە و دڵۆپێك زەیتی گەرچەكی تێ‌ بكە و بەیانی دوای هەستان لە خەو چاوەكانت بشۆ.

چەند تێبینییەك بۆ بەكارهێنانی زەیتی گەرچەك:

1: ئەگەر دوای سێ‌ رۆژ لە بەكارهێنانی ئە زەیتە هیچ ئەنجامێكت نەبینی، ئەوا ئاساییە، چونكە لە دوای چوار بۆ شەش هەفتە كاریگەرییەكەی دەردەكەوێت.

2: لە ڕێی دڵۆپەوە زەیتەكە لەچاو بكە، بۆ ئەوەی لەو بڕە زیاتر نەبێت كە دیاری كراوە، پێویستە رۆژی یەك جار بەكاربهێنرێت.

3:باشترە شەوان بەكاربهێنرێت، چونكە شەوان هیلاكی چاوەكان كەم دەبێتەوە، بەمشێوەیەش زەیتەكە كاری خۆی دەكات.

4:ڕەنگە لە بەیانیاندا چەند تەنێكی ڕەق دەربدرێت لە لایەن چاوەكانەوە ئەوە ئاساییە و تەنیا پێویستە لەم كاتەدا بشۆردرێت.

بەكارهێنانی ئەم چارەسەرە وا دەكات نووستن باشتر ببێت و تەنیا دوای بەكارهێنانی سێ‌ رۆژ، ئەگەر هەستت بە هەر گۆڕانكارییەكی نامۆ كرد لە چاوەكانتدا، دوای بەكارهێنانی زەیتەكە، باشترە واز لە بەكارهێنانی بهێنیت و ڕەنگە بۆ چاوت گونجاو نەبێت. لاهەندێك نەخۆش دوای 3 مانگ لە بەكارهێنانی ئەم زەیتە چاوەكانی ئاسایی دەبنەوە و ئاویی سپی نامێنێت، بەڵام ڕەنگە بۆ هەموو كەسێك هەمان ئەنجامی نەبێت یان كاتێكی زیاتری بوێت، ئەمەش پێوەستە بە جۆری توندی و بەهێزی ئەو ئاوە سپیەی كە دروست دەبێت.



وشە - ئاوات ئازاد