شاره‌زایان و پسپۆرانی كه‌شناسی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی بارانبارین ڕوو له كوردستان ده‌كات و تا نزیكه‌ی سه‌ری مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و لێزمه بارانی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته هۆی دابارینی لێزمه‌باران له ناوچه جیا جیاكانی كوردستان.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكات گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وا ڕوو نه‌دات، ئه‌وا ئه‌و دوو شه‌پۆله بارانبارینه وا ده‌كات بڕێكی باش باران ببارێ و جووتیاران دڵخۆش بكات.
سالار عه‌لی پسپۆری بواری كه‌شناسی كه به‌رده‌وام چاودێری دۆخی كه‌شناسی كوردستان ده‌كات بۆ "وشه" گوتی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له 20ی ئه‌م مانگه‌وه تا نزیك سه‌ری مانگ هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری دوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی چڕ و به دوو قۆناغی جیا ده‌ست پێ ده‌كات، شهپۆلێكیان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئه‌وه‌ی تریش له ده‌ریای سووره‌وه هه‌ڵده‌كاته سه‌ر كوردستان.
ئاماژه‌ی دا، شه‌پۆلی یه‌كه‌م له 20ی مانگ ده‌ست پێ ده‌كات و جار جار بارانی كه‌م و هه‌ندێجار لێزمه باران و هه‌وره برووسكهیشی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، تا 23ی مانگ به‌رده‌وامی ده‌بێت. شه‌پۆلی دووه‌م 30 سه‌عات دوای كۆتایهاتنی شه‌پۆلی یه‌كه‌م كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كات و ڕێژه‌ی بارانبارینی زۆر زیاتر ده‌بێت، بارسته هه‌وای سارد و جه‌مسه‌ری باكوری له‌گه‌ڵ ده‌بێ و بارانی به‌لێزمه‌ی ده‌بارێت.
پێشبینی ده‌كرێ له ڕۆژی یه‌كشه‌می و پێنجشه‌م و هه‌ینی هه‌فته‌ی داهاتوو باران له شاره‌كانی كوردستان ببارێ و ڕۆژه‌كانی تر كاریگه‌ری ئه‌و دوو شه‌پۆله پچڕ پچڕ ده‌بێت.
سلێمانی/هه‌ستیار.