سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ئه‌م وڵاتانه دڵخۆش ناكات كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن رووسیا له ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا دوور بخه‌نه‌وه، چونكه رووسیا خۆى له ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كشێته‌وه.
سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له پێگه‌ى "
سپۆتنیك" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باسى له هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى كردووه له ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا.
لاڤرۆڤ له لێدوانه‌كه‌ى ئاماژه‌ی دا، "كاتێك مۆسكۆ له ئه‌نجوومه‌نه‌كه بووه ئه‌ندام، متمانه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌بوو سه‌كۆیه‌ك ده‌بێت بۆ كارى هاوبه‌شى ئه‌وروپى و جیهانى و یاسایى، به‌ڵام ئێسته له لایه‌ن هه‌ندێك وڵاته‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا دووپاتى ده‌كاته‌وه، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ رووسیا له ئه‌نجوومه‌نه‌كه دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م وڵاته بایه‌خ به هه‌وڵه‌كانى ئه‌وان نادات. لاڤرۆڤ گوتی "به‌شداربوون له ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا به‌لاى ئێمه‌وه گرنگ نییه، بۆیه خۆمان له ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كشێینه‌وه".
له ساڵانى 2014- 2015 پێوه‌ندى نێوان رووسیا و ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا گرژیى تێكه‌وت، چونكه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانى رووسیا به‌هۆى هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ناوچه‌ى كریمیا، له هه‌ندێك مافى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا بێبه‌ش كران. دواتریش له حوزه‌یران/یۆنیۆى 2017 مۆسكۆ به‌شێك له‌و پارانه‌ى راگرت كه ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپاى ده‌دا.
ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى له 47 وڵات پێكهاتووه، له ساڵى 1949 دامه‌زراوه، باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كه‌وێته شارى ستراسبۆرگ له‌سه‌ر سنوورى نێوان ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا. گرینگ‌ترین ده‌سكه‌وتى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه په‌یماننامه‌ى ئه‌وروپى بوو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له ساڵى 1950 كه بنه‌مایه‌كه بۆ دادگاى ئه‌وروپى له بوارى مافه‌كانى مرۆڤ. ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه قه‌واره‌یه‌كى جیایه پێوه‌ندى به ئه‌نجوومه‌نى یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپى نییه.