ئه‌مڕۆ له به‌غدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق كۆ بوونه‌وه.
نووسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى كاربه‌رێكه‌رى حكوومه‌تى عێراق له راگه‌یانراوێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌غدا پێشوازى له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه.
له راگه‌یانراوه‌كه هاتووه، له دیداره‌كه‌یاندا باسیان له بارودۆخى سیاسى و ته‌ناهى و ئابوورى كردووه و له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌رده‌وامبوون له هاوكارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.
له به‌شێكى تریشدا باس له‌وه كراوه، هه‌ردوولا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت گفتوگۆ و دانوستاندن له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور به‌رده‌وام بێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
به‌پێى ده‌ستوورى عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادى چه‌ند رۆژێكى له ده‌سه‌ڵات ماوه، چونكه دواى هه‌ڵبژاردن عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ هاتووه‌ته راسپاردن.