به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆیه‌كی ئوسترالیا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه‌كان به هه‌ڵه له مانای پیاوه‌تی تێگه‌یشتوون، هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌یان له ئازایه‌تی و بوێریدا كۆ كردووه‌ته‌وه.
ڕێكخراوێكی تایبه‌ت به بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له زانكۆیه‌كی ئوسترالیا، توێژینه‌وه‌یه‌كی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ڕای خه‌ڵكی له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان پیاو ئه‌نجام دا، له‌مه‌شه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر هاووڵاتییان په‌روه‌رده و نه‌ریتی وڵاته‌كه‌یان كاری تێكردوون و به پێی نه‌ریت بڕیار له‌سه‌ر پیاوه‌تی نێره‌كانی ده‌روبه‌ریان ده‌ده‌ن.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زانایان پرسیاریان له 100 كه‌سی ته‌مه‌ن 18 بۆ 30 ساڵ كرد، كه له حه‌وت ڕوانگه‌وه بیركردنه‌وه‌ی خۆیان بۆ پیاوه‌تی تێدا سه‌لماند، ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
%47 پێیان وابوو پیاو ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌بێت به‌هێز و بوێر ده‌ربكه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی ترسنۆك و لاوازیش بن، ده‌بێت هه‌ر خۆیان به پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌رخه‌ن، ده‌نا له پیاوه‌تی ده‌كه‌ون.
هه‌روه‌ها %32 له‌و كه‌سانه‌ش له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه باسیان كرد، كه ئه‌و پیاوانه‌ی كاتێكی زۆر به خۆجوانكردن و ڕێكپۆشی له به‌رده‌م ژنان ده‌ده‌ن، پیاوه‌تییان كه‌م ده‌كات، چونكه پێیان وایه گرنگی به‌خۆدان ته‌نیا بۆ ژنان ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه %25ی گه‌نجه‌كان پێیان وابوو، ڕێژه‌ی پیاوه‌تی و به‌هێزییان به توانای سه‌رجێییان به‌ستراوه‌ته‌وه، هه‌ر به‌مه‌ش پیاوانه ده‌رده‌كه‌ون.
توێژه‌ران پێیان وایه، هه‌موو ئه‌م بیركردنه‌وانه له ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی جیاوازی نه‌ریته‌كانه‌وه دروست بوون، كه زۆربه‌یان هۆكارن بۆ دروستبوونی توندوتیژی دژ به ژنان، چونكه پیاوان بۆ سه‌لماندنی پیاوه‌تییان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هێز بن، ئه‌م به‌هێزییه‌ش ته‌نیا له‌سه‌ر هاوسه‌ر یان ژنانی تری ده‌وروبه‌ریان پێشان ده‌ده‌ن.