رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكراى كرد، كۆمپانیاى جه‌نه‌ڕاڵ ئهلتریكى ئه‌مه‌ریكى بۆ دروستكردنه‌وه‌ى تۆڕى كاره‌باى عێراق، گرێبه‌ستێك به 15 ملیار دۆلار ئه‌نجام ده‌دات.
رۆژنامه‌ى
فاینه‌نشاڵ تایمزى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌منزیكانه كۆمپانیاى جه‌نه‌ڕاڵ ئهلتریكى ئه‌مه‌ریكى گرێبه‌ستێك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆڕى كاره‌باى عێراق ئه‌نجام ده‌دات.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، گرووپى كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى سیمنزى ئه‌ڵمانى له كێبهركێدا بووه، به‌ڵام حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكى هه‌وڵى داوه، گرێبه‌سته‌كه بۆ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه بێت و كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه دوور بخاته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، گرێبه‌سته‌كه به 15 ملیار دۆلار ئه‌نجام ده‌درێت.
گوته‌بێژى كۆمپانیاى جه‌نه‌ڕاڵ پێشتر راى گه‌یاندبوو، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى عێراق، نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنى وێستگه‌كانى كاره‌با و زیادكردنى تواناى به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ى كاره‌با ده‌گرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خواستى ناوخۆى عێراق یه‌ك بگرێته‌وه.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێ "300 هه‌لى كار له ناوه‌وه‌ى عێراق ده‌ڕه‌خسێنن".
هاوینى رابردوو به‌هۆى كه‌مى كاره‌با و راپه‌ڕینى سه‌رانسه‌رى ته‌واوى شاره‌كانى باشوورى عێراقى گرته‌وه، بۆیه به‌رپرسانى عێراق بیر له چاككردنه‌وه‌ى كاره‌با ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده پێشتریش نزیكه‌ى 40 ملیار دۆلاریان به‌ناوى چاككردنه‌وه‌ى كاره‌با خه‌رج كردووه.
كۆمپانیاى"General Electric" كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكى فره‌ڕه‌گه‌زه، به كورتكراوه‌ى "GE"ده‌ناسرێت له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزه‌ده‌یه‌م دامه‌زراوه، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاكه ئه‌دیسۆنى زانا بوو. ئه‌م كۆمپانیایه له‌بوارى پیشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆجیا كار ده‌كات و به‌دووه‌م كۆمپانیا داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستى دنیا 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌یه.