كۆمپانیای "Epic game" له كۆتا ئه‌پده‌یتیدا بۆ یاریی Fortnite نوێترین تایبه‌تمه‌ندی تێدا به‌كار هێنا و چه‌ند هۆكارێكی گواستنه‌وه‌ی زیاد كرد كه ئه‌مه‌یش بووه هۆی سه‌رسامكردنی گه‌یمه‌ره‌كانی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئه‌پده‌یتی Fortnite ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای "Epic game" له كۆتا ئه‌پده‌یتیدا بۆ یاریی Fortnite هه‌ڵده‌ستێت به زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ یارییه‌كه كه ئه‌وه‌یش "ماتۆڕسكیل"ێكه كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێی سه‌رسامی گه‌یمه‌ره‌كان كه ده‌ڵێن بۆچی ئه‌م ماتۆڕسكیله زیاد كراوه.
بۆیه كۆمپانیاكه هۆكاری زیادكردنی ئه‌م ماتۆڕسكیله ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م ماتۆڕسكیله قه‌باره‌یه‌كی بچووكی هه‌یه، به‌ڵام نهێنییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له پشته كه ته‌نیا له ڕێی ئه‌م ماتۆڕسكیله‌وه ده‌توانی ئه‌و خانوو و باڵه‌خانانه‌ی كه گه‌یمه‌ره‌كانی به‌رانبه‌رت دروستی ده‌كه‌ن بیڕووخێنیت ته‌نیا به خۆداكێشان پێیاندا به ماتۆڕسكیله‌كه. كه ئه‌مه‌یش كاری زۆر له گه‌یمه‌ره به‌تواناكان قورس‌تر ده‌كات.
یاریی به‌ناوبانگی Fortnite له 25ی ته‌مووزی 2017 دا خرایه بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌و یارییه له‌لایه‌ن "دارین سێگ" ه‌وه ده‌رهێنراوه و دیزاینی یارییه‌كه‌ی كردووه، یارییه‌كه سه‌ره‌تا بۆ ئامێره‌كانی "PlayStation 4، Xbox One، Microsoft Windows " به‌رده‌ست بوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانی له‌رێی سیسته‌می IOS ه‌وه ئه‌و یارییه بكه‌ی هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتدا Fortnite توانی بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆیدیش به‌رده‌ستی بخات.