تاریق حه‌رب كه شاره‌زایه‌كى یاساى به‌ناوبانگى عێراقه، ئاشكراى ده‌كات مووچه‌ى خانه‌نشینى هه‌رسێ جێگره‌كه‌ى فوئاد مه‌عسوومى سه‌رۆك كۆمارى پێشوو زۆر له‌وه زیاتره كه به یاسا دانراوه.
تاریق حه‌رب كه شاره‌زایه‌كى به‌ناوبانگى یاسایه له عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر مووچه‌ى خانه‌نشینى هه‌ر سێ جێگره‌كه‌ى فوئاد مه‌عسوومى سه‌رۆك كۆمار بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا مووچه‌ى راسته‌قینه‌ى خانه‌نشینى هه‌ر سێ جێگره‌كه ئاشكرا ده‌كات.
تاریق حه‌رب ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئوسامه نوجه‌یفى و نوورى مالیكى و ئه‌یاد عه‌لاوى مووچه‌ى خانه‌نشینى جێگرى سه‌رۆك كۆمار وه‌رناگرن، چونكه مووچه‌یه‌كى تریان هه‌یه كه زۆر له مووچه‌ى خانه‌نشینى جێگرى سه‌رۆك كۆمار زیاتره.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشتر ئه‌یاد عه‌لاوى و نوورى مالیكى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق بوون و ئوسامه نوجه‌یفیش سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بووه، مووچه‌ى خانه‌نشینى ئه‌وان زۆر له‌و جێگرانه زیاتره كه پێشتر له سه‌رۆكایه‌تى كۆمار خانه‌نشین كراون.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دادى عێراق رای گه‌یاند، هه‌ریه‌كه له فوئاد مه‌عسوومى سه‌رۆك كۆمارى پێشوو و جێگرانى ئوسامه نوجه‌یفى و ئه‌یاد عه‌لاوى و نوورى مالیكى خانه‌نشین كران.