هایكۆ ماس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا راى گه‌یاند كه تا دۆسیه‌ى رۆژنامه‌نووسه سعوودیه‌كه روون ده‌بێته‌وه، ئه‌م سه‌ردانه دوا ده‌خات كه به‌نیاز بوو بۆ سعوودیه ئه‌نجامى بدات.
هایكۆ ماس له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى كه له پێگه‌ى
"سپۆتنیك"ى رووسى بڵاوكراوه‌ته‌وه گوتوویه‌تى، بڕیاربوو سه‌ردانه‌كه‌م به مه‌به‌ستى ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى نێوان ئه‌ڵمانیا و سعوودیه بێت، به‌ڵام دواى دۆسیه‌كه‌ى خاشقچى مانایه‌كى نه‌ماوه.
زیاتر ده‌ڵێت، "ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودیه پلانیان هه‌یه به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووداوه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌مه بنه‌مایه‌ك ده‌بێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌م بۆ سعوودیه".
هاوكات جۆرجن هارت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، "ئێسته وێنه‌یه‌كى ته‌واو جیاوازمان له باره‌ى سعوودیه‌وه هه‌یه، به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌یسته به دۆسیه‌ى جه‌مال خاشقچى".
له‌ماوه‌ى رابردوودا له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه یه‌كگرتووه‌كان عادل جوبه‌یر و هایكۆ ماس كۆبوونه‌وه و باسیان له ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانیان كرد، كه پێشتر به‌هۆى جه‌نگى یه‌مه‌نه‌وه دروست ببوو. بۆیه هایكۆ ماس بڕیارى دابوو، سه‌ردانى سعوودیه بكات.
له دووى مانگى رابردوو، جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووسى سعوودى، دواى سه‌ردانێكى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئیسته‌نبوڵ ونبوو و گومانى ئه‌وه ده‌كرێت سعوودیه له‌ناوى بردبێت، چونكه ئه‌م رۆژنامه‌نووسه له رۆژنامه‌ى "واشنتن پۆست"ى ئه‌مه‌ریكى ره‌خنه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودیه ده‌گرت.