ژنه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین دیمانه‌ی له به‌رنامه‌كه‌ی خۆیدا میوانداری هونه‌رمه‌ند لوقمان سه‌لیم خه‌یات ده‌كات و له میانه‌ی پرسیارێك كه ئاراسته‌ی لوقمان سه‌لیمی ده‌كات و ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ته‌ریقی ده‌كاته‌وه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێدا شارا پرسیاری كاره‌كه‌ی گۆرانیبێژ لوقمان ده‌كات و ئه‌ویش به توانجه‌وه پێی ده‌ڵێت، "یه‌عنی نازانی ئیشی چی ده‌كه‌م" دواتر به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت: "بیلا مانا خه‌یاتی ژنانم".
هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له شارا گرتووه كه نازانێ پرسیار ڕووبه‌ڕووی میوانه‌كانی بكاته‌وه و به‌رده‌وام تووشی هه‌ڵه ده‌بێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ئاماده‌كارییه‌ك ناكات بۆ پرسیاری میوانه‌كانی، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م جار نییه شارا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه ده‌بێته‌وه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.