دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌ی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، كاردینای سپی ژنه شاعیر و ئه‌كته‌ر، هه‌وادارانی ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كاردینا تووشی نه‌خۆشیی چاو بووه و له وێنه‌كانیش به‌جوانی دیار كه‌وتووه.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له پێگه هونه‌رییه‌كان ئه‌وه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه كه تووشی نه‌خۆشیی چاو بووبێت و باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕووناكی كامێراكه و خراپی كوالێتی هاوێنه‌ی چاوه‌كه‌ی چاو به‌و شێوه‌یه ده‌ركه‌وتووه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌یشیان لێ كردووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جاره وێنه‌كانی ناشیرین بگرێت.
ئه‌و ژنه له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك كاری له بواری ئه‌كته‌ری و نواندندا كردووه، ئه‌و له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و زنجیره درامای كوردی به‌شدار بووه. هاوكات یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره شۆخانه‌ی كه به جوانییه‌كه‌ی هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه و توانیویه‌تی هه‌وادارێكی زۆر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.
كاردینای سپی خوشكی كریستاڵی گۆرانیبێژه، سه‌ره‌تا وه‌ك شاعیر ناوی ده‌ركرد، پاشان چووه ناو كاری نواندن و به‌شداری له چه‌ند فیلمێكدا كردووه و وه‌ك یه‌كه‌م كچی كورد كه ماچی له سینه‌مادا كردبێ، ده‌ناسرێت.
كاردینا له یه‌كێك له دیمانه‌كانیدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری كچه له كوردستان ماچ كرابێت، بۆیه به شانازییه‌وه له زۆر شوێن گوتوویه‌تی كه ئه‌و ماچی هێناوه‌ته ناو هونه‌ری كوردی و ئه‌و یه‌كه‌م كچه بوێری كارێكی وای هه‌بێت.