میوه‌ی مانگۆ جگه له‌وه‌ی تامێكی خۆشی هه‌یه، چه‌ندان سوودی جۆراوجۆری بۆ جه‌سته هه‌یه، هه‌روه‌ها پزیشكان ئه‌وه‌یشیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م میوه‌یه به وشككراوی بخۆیت له چه‌ندان نه‌خۆشی ڕزگارت ده‌بێت.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گرنگترین سووده‌كانی مانگۆی وشككراوه ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكان به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ئه‌نجامیان داوه، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه مانگۆ میوه‌یه‌كی زۆر به‌سوود و كاریگه‌ره، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به وشككراوی بیخۆیت كاریگه‌رییه‌كی زۆر باش له‌سه‌ر له‌ناوبردنی ئه‌م نه‌خۆشیانه دروست ده‌كات:
یه‌كه‌م – داخورانی ئێسك و ڕۆماتیزم: به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی مانگۆی وشككراوه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی خۆراكییه‌كان و ڤیتامین E و كالیسیۆم، كاریگهرییهكای زۆر باشی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی جوومگه‌ی رۆماتیزم و كه‌مكردنه‌وه‌ی داخورانی ئێسك.
دووه‌م – دڵ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی: ده‌وڵه‌مه‌ندی مانگۆ به ڤیتامین C هاوكاری چالاكبوونی سووڕی خوێن ده‌كات كه ئه‌مه چالاكبوونه به‌رزی په‌ستانی خوێن ناهێڵێت و رزگاریشت ده‌كات له به‌رزی كۆلسترۆڵ كه ئه‌مه‌یش دڵ ده‌پارێزێت له جه‌ڵته.