میدیاكانى توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌كه ئه‌و دیواره كۆنكریتییهى توركیا له‌سه‌ر سنوورى ئێران و سووریا دروستى ده‌كات به سێیه‌م درێژترین دیوار داده‌نرێت و به ئامانجى جیاكردنه‌وه‌ى كورده‌كانه له یه‌كتر دروستى ده‌كات.
به‌پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى "
سۆمه‌رییه نیوز"ى عێراقى، میدیاكانى توركیا، ئه‌و دیواره كۆنكرتییه به"شوره‌ى مه‌زنى توركیا، به سێیه‌م شوره داده‌نرێت له درێژییدا له‌دواى شوره‌ى چین و دیوارى نێوان مه‌كسیك و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش ترس ده‌خاته نێو دڵى دوژمنه‌كانمان"، كه به‌پێى میدیاكانى توركیا، درێژى دیواره‌كه ده‌گاته 911 كیلۆمه‌تر و 22 تاوه‌رى چاودێرى هه‌یه.
له یه‌كێك له‌و راپۆرتانه‌ى كه له‌سه‌ر دیواره كۆنكریتییهكه كراوه، هاتووه، "هه‌ندێكجار كورده‌كان له توركیاوه به ژێر هێڵى ئاسنین رایان ده‌كرد تا له سیسته‌مى ده‌وڵه‌تى توركی رابكه‌ن، هه‌ندێك جارى تر له‌سه‌ر هێڵى ئاسنین رایان ده‌كرد، بۆئه‌وه‌ى خۆیان له سته‌مى سووریا به‌دوور بگرن، هه‌ر له‌رێى سنووره‌كانه‌وه له سته‌مى سه‌دام حوسێن رایان ده‌كرد. بۆیه ئێسته توركیا پێیوایه ئه‌م دیواره له‌نێوان كوردان دروست ده‌كات".
پێشتر له‌لایه‌ن توركیاوه راگه‌یاندرابوو كه به‌شێكى زۆر له‌م دیواره ته‌واو كراوه كه حكوومه‌تى توركیا به فه‌رمى ده‌ڵێت بۆ پاراستنى دۆخى ته‌ناهى دروستی كردووه. به‌ڵام زۆرێك له چاودێران دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیی توركیا ئه‌وه‌یه باكور و رۆژئاواى كوردستان له یه‌كتر جیا بكاته‌وه.