دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری هه‌وادارانی هونه‌رمه‌ند شاباز به‌وه دڵخۆشن كه نوێترین به‌رهه‌مى ئه‌و هونه‌رمه‌نده له پایزدا بڵاو ده‌كاته‌وه و به شێكیش له به‌رهه‌مه‌كه‌ى به شێوه‌ى ڤیدیۆ ئاشكرا كردووه.
هونەرمەندى ناسراوى لاو شاباز زەمانی، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نهێنى به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه ڤیدیۆیه‌كیشى له‌سه‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه.
شاباز زەمانی لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى ڕوونكردنه‌وه‌یكى بڵاو كردووەته‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى و نووسیویه‌تى: "چاوەڕوان بن لە نزیكترین كاتدا "بەڵێن" بڵاو ئەبێتەوە لە كە ناڵی فەرمی خۆم لە یوتیوب، كلیپێكی تەواو پایزی".
شاباز زه‌مانى ساڵى 1990 لە شارى سلێمانی لەدایكبووە، خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى هونه‌رییه، به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مى هونه‌رى به‌ناوى "دەستت بێنە" بوو كه زۆرترین به‌رهه‌مى هونه‌رى هه‌بوو، هه‌وادارانی سه‌رسامی جوانییه‌كه‌یه‌ن و به جوانترین و قۆزتریین هونه‌رمه‌ند ناوی ده‌به‌ن.