كۆمپانیای به‌ناوبانگی نۆكیا له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێكی تری خسته بازاڕه‌وه كه به‌شیوازێكی زۆر جیاواز و به‌هێز و ناوازه دروستی كردووه.
له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه نۆكیا مۆبایلێكی زۆر به‌هێز و جیاوازی خستووه‌ته بازاڕه‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نۆكیا له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوودا مۆبایلێكی نوێی خسته بازاڕه‌وه و به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك مۆبایلێكی تری دروست كرد كه زۆر به‌هێز تر و ناوازه‌تره له به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێشووتری.
مۆبایله نوێیه‌كه‌ی نۆكیا به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست كراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.2 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی Full HD كه ئه‌مه‌یش جوانییه‌كی زۆری داوه به مۆبایله‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله پرۆسێسه‌ری 710 مێگاهێرتزه له‌گه‌ڵ ڕامی چوار و شه‌ش گێگابایتی كه ئه‌مه‌یش هێزێكی زۆری پێ به‌خشییه‌وه و وای لێ كردووه بهباشترینهكان دابنرێت.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن دیزاینێكی زۆر جوان و تایبه‌تمه‌ندی زۆر ناوازه‌یه، به‌ڵام له‌ڕووی نرخه‌وه زۆر هه‌رزانه كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 246 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فینله‌ندییه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1856 له شاری "هێلنسكی" له "فینله‌ندا" دامه‌زراوه و وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1972 و به مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یه‌كه‌مین مۆبایلی به‌رهه‌م هێناوه، ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك.