به‌پێى ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه له شاری كه‌ركووك له به‌ر نه‌بوونى مامۆستا كارگوزارێك وانه به قوتابیان ده‌ڵێته‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێك له میدیاكانى عێراق ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت پیاوێك وانه به قوتابیان ده‌ڵێته‌وه له مامۆستا ناچێت، له ڤیدیۆكه‌دا كاتێك قسه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه ده‌كرێت، پرسیارى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت له قوتابخانه‌كه چ كارێك ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێت، "من كارگوزارم و گوتیان راوه‌سته، چونكه مامۆستامان نییه". كاتێك پرسیاریش له منداڵه‌كان ده‌كرێت، ده‌ڵێن پۆلى دووى سه‌ره‌تایین.
وه‌ك له ڤیدیۆكه دیاره كارگوزاره‌كه سه‌ره‌تا ئایه‌ت به منداڵه‌كان ده‌خوێنێته‌وه و دواتریش داوایان لێ ده‌كات بڵێن" من عێراقیم". پێگه‌ى "سۆمه‌رییه نیوز"ى عێراق نووسیویه‌تى، "چالاكوانان ده‌ڵێن ئه‌م ڤیدیۆیه له كه‌ركووك تۆمار كراوه".
تا ئێسته هیچ به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نه‌داوه. به‌پێى راپۆرته‌كان په‌روه‌رده و خوێندن له عێراق له ئاستێكى خراپدایه و عێراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه تا ئێسته سه‌تان قوتابخانه‌ى له قوڕ دروستكراوی تێدا ماوه.