نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراى عێراق رای گه‌یاند كه هه‌فته‌ى داهاتوو عه‌بدولمه‌هدى پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كه‌ى راده‌گه‌ینێت.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، "عه‌بدولمه‌هدى ده‌یه‌وێ ئه‌ندامانى پێكهاته و كارنامه‌كه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى له هه‌فته‌ى داهاتوودا پێشكه‌یش بكات".
نووسینگه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو له پێوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مان رۆژێك دیار بكرێت، تا ناوى كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش بكات.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بێئه‌وه‌ى واده‌ى دانیشتنه‌كه دیار بكات راى گه‌یاند، دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تى نوێى عێراق.
له دووى ئه‌م مانگه عادل عه‌بدولمه‌هدى راسپێردرا بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى نوێ پێك بێنێت كه به‌پێى ده‌ستوورى عێراق ماوه‌ی مانگێك ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م سه‌رۆكى راسپێردراو هه‌یه تا ئه‌ندامانى حكوومه‌ته‌كه‌ى دیار بكات و دواتریش به په‌رله‌مانى بدات تا ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.