به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌دایكبوونی منداڵ له ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له جیهان به‌شێوازێكی یه‌كجار زۆر گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ژماره‌یه‌كی زۆری حاڵه‌ته‌كانی له‌دایكبوون له ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ڕوو ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه بۆ گۆڕانی كولتوور و باری ئابووری وڵاته‌كه.
راپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێخراوی "سندووقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان" كه ڕۆژی چوارشه‌م ده‌رچووه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له 40%ی ته‌واوی حاڵه‌ته‌كانی له‌دایكبوون له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌روه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه له ساڵی 1970 ته‌نیا 10% بووه، ڕێژهكهیش له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وه زیاتره.
ڕاوێژكاری ڕێكخراوه‌كه له چاوپێكه‌وتنێكدا گوتی، "ئه‌گه‌ری زۆره زۆربوونی ژماره‌ی له‌دایكبوونی منداڵ له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت كه وڵاتانی به‌شداربووی یه‌كێتییه‌كه سیسته‌مێكی وای ته‌ندروستییان هه‌یه كه پشتگیری سه‌رپه‌رشتیكردنی منداڵ ده‌كات له‌لایه‌ن هه‌ر ڕه‌گه‌زێك به‌بێ جیاوازی.
زیاتر هاتووه، هه‌روه‌ها سیسته‌می ته‌ندروستی گشتی، موڵهتپێدانی باوكان له كار تا سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌كانیان بكه‌ن، پێڕه‌وی په‌روه‌رده‌ی زوو و قانزانجكردن له ڕووی باجدانه‌وه هه‌موو پشتگیرییه‌كی زیاتری ئه‌و دایك و باوكان ده‌كه‌ن كه هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه، وه‌ك له‌و پشتگیرییه‌كی هاوسه‌رێك ده‌توانێت بیكات."
به‌ڕێوبه‌ری پایمانگایهكی ژنان ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته داوه و گوتی، "داتاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ریته ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری و منداڵبوون و كاركردنی ژنان گۆڕدراوه" هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، "مناڵخستنه‌وه له ده‌ره‌وی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێوه‌ندییه‌كی پته‌وه‌ی به دواخستنی منداڵبوونه‌وه هه‌یه، ژنان له‌ڕووی پیشه‌ییه‌وه خاوه‌ن بڕیارن ئێسته و دواخستن دایكایه‌تی بڕیارێكی ئاقڵانه‌یه گه‌ر تۆ ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی لێك بده‌یته‌وه كه له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ت هه‌یه‌تی."
پڕۆفیسۆرێكی بواری دانیشتوان گوتی، "پێكه‌وه‌ژیانی دوو ڕه‌گه‌ز به‌بێ هاوسه‌رگیری، ئێسته دیارده‌یه‌كی باوی درێژخایه‌نه له ته‌واوی نه‌ته‌وه گه‌شه‌كردووه‌كاندا."
شایه‌نی باسه به‌بێ ڕه‌چاوكردنی باری هاوسه‌رگیری كه‌سه‌كان، كه‌پڵه‌كان له ئه‌مه‌ریكا زیاتر و زیاتر بڕیاری منداڵ نه‌خستنه‌وه ده‌ده‌ن، ساڵی پار له وڵاته‌كه‌دا منداڵ خستنه‌وه پێوانه‌یه‌كی تازه‌ی تۆماركرد له كه‌می ڕێژه‌كه‌دا.
مایكڵ هێرمان، ڕاوێژكاری ئه‌و بواره گوتی، "له ڕاستیدا به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی منداڵبوون له ده‌روه‌ی هاوسه‌رگیری وای كردووه ڕێژه‌ی منداڵخستنه‌وه كه‌متر بێت و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش زۆر كه‌متر ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ژنان بڕیار بده‌ن له ده‌روه‌ی هاوسه‌رگیری منداڵ نه‌خه‌نه‌وه"
زیاتر گوتی "دیارده‌ی منداڵخستنه‌وه له ده‌روه‌ی هاوسه‌رگیری به‌رده‌وام ده‌بێت، گومان له‌وه‌دا نییه، چیتر ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵانی په‌نجاكان."
وشه/ محه‌مه‌د شابان