ئه‌م پارێزییه ناسراوه به پارێزى سه‌ربازى و گرنگترین و كاریگه‌رتریین جۆرى پارێزییه‌كانه.
پزیشكان پێشنیار ده‌كه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌زووترین كات كێشیان كه‌م بكه‌ن په‌یڕه‌وى بكه‌ن.
پارێزى له ڕۆژى یه‌كه‌مدا:
ژه‌مى به‌یانیان/ یه‌ك پارچه نانى بر‌ژاو له‌گه‌ڵ رۆنه‌كه‌ره، هه‌روه‌ها نیو پارچه‌ى میوه‌ى سندى له‌گه‌ڵ یه‌ك كووپ چا یان قاوه.
ژه‌مى نیوه‌ڕۆیان/ یه‌ك پارچه نانى بر‌ژاو بخۆ له‌گه‌ڵ نیو قوت‌و ماسى توونه و دواى ئه‌وه‌یش خواردنه‌وه‌ى یه‌ك كووپ چا یان قاوه‌ی ڕه‌ش بخۆره‌وه.
ژه‌می ئێواره/ 85 گرام له گۆشت بخۆ له‌گه‌ڵ نیو مۆز و یه‌ك سێ و یه‌ك كووپ له ئایسكرێمی ڤانێلا.
له ڕۆژی دووه‌مدا:
ژه‌می به‌یانیان/ یه‌ك پارچه نانی بر‌ژاو بخۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك مۆز و یه‌ك هێلكه‌ی كوڵاو.
ژه‌می نیوه‌ڕۆیان/ یه‌ك هێلكه‌ی كوڵا و یه‌ك پارچه په‌نیر و پێنج پارچه پسكیتی وشك بخۆ.
ژه‌می ئێواره/ دوو پارچه سجووق بخۆ له‌گه‌ڵ نیو مۆز و چه‌ند پارچه‌یه‌ك له برۆكلی و كووپێك له ئایسكرێمی ڤانێلا.
له رۆژی سێیه‌مدا:
ژه‌می به‌یانیان/ یه‌ك پارچه په‌نیر و پێنج پارچه پسكیتی وشك بخۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك سێ‌و و ده‌توانیت نیو كووپ له چا یان قاوه بخۆیته‌وه.
ژه‌می نیوه‌ڕۆیان/ یه‌ك پارچه نانی بر‌ژاو له‌گه‌ڵ هێلكه بخۆ و نابێت تا ئێواره هیچی تر بخۆیت بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می پارێزییه‌كه تێكنه‌چێت.
ژه‌می ئێواره/ یه‌ك قوت‌و له ماسی توونه بخۆ له‌گه‌ڵ نیو مۆز و یه‌ك كووپ له ئایسكرێمی ڤانێلا.