ئه‌مڕۆ 17ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، فرۆشتن و كڕینی حه‌شیش له سه‌رانسه‌ری كه‌نه‌دا له جۆری "میراوانا" به‌یاسایی كرد و كڕیارانیش خۆشحاڵن و ئاهانگ ده‌گێڕن.
به‌گوێره‌ی
یاسایه‌ك كه له چه‌ند مانگی پێشوو له ئه‌نجوومه‌نی كه‌نه‌دا ده‌رچوو، ڕێگه ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌رووی 18 ساڵه 30 گرام له حه‌شیشی جۆری میراوانا به یاسایی هه‌ڵگرن و به‌شی بكه‌ن له شوێنه گشتییه‌كاندا، هه‌روه‌ها بۆشیان هه‌یه ڕووهكی كانهبیس كه ناوێكی تری حه‌شیشه‌یه، بڕوێنن له ماڵی خۆیاندا و به‌كاری بێنن بۆ مه‌به‌سته‌كانی خۆیان.
ڕاسته فرۆشتنی میراوانا به‌یاسایی كراوه، به‌ڵام چه‌ندان ڕێكاری یاسای بۆ داندراوه كه تێیدا سنووربه‌ندی بۆ به‌كارهێنان و فرۆشتنی نایاسایی ده‌كات، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ته‌نیا له‌و كه‌سانه بكڕن كه موڵه‌تی یاسای فرۆشتنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌رگیز ناتوانی له‌گه‌ڵ خۆتدا ئه‌و جۆره ده‌رمانه به‌ریته ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه.
به‌یاسایكردنی ئه‌و ده‌رمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه تا ئه‌و ده‌رمانه دوور بخرێته‌وه له ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خوار ته‌مه‌نی یاساییه‌وه‌ن و نه‌هێڵدرێت به‌كاربهێنرێت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، دووه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌و قانزاجه زه‌به‌لاحه‌ی پێشتر فرۆشیارانی ئه‌و جۆره ده‌رمانه به نایاسایی ده‌یان كرد بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكوومه‌ت. بۆیه پێشبینی ده‌كرێت به‌یاساییكردنی میراوانا بڕی چوار ملیار دۆلار ژێرخانی ئابووری بۆ كه‌نه‌دا بنیات بنێت.
پزیشكه‌كان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی به‌هۆی ئه‌و زیانه ته‌ندروستیانه‌ی به‌كارهێنانی حه‌شیش ده‌توانێت ببێته هۆكاری و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن بهیاساییكردن حه‌شیش وه‌ك به‌یاسایكردنی كحوول و تووتن وایه.
حه‌شیش سه‌رلقه گوڵداره‌كانی گیای شادانه كه پێشی ده‌گوترێ میراوانا یان كانهبیس و دوای وشككردنی به شێوه‌ی تایبه‌تی و كووتاندنی ده‌یجوون یان ده‌یكێشن. حه‌شیش له ره‌نگدا جیاوازییان هه‌یه، هه‌ر له قاوه‌یه‌كی كاڵه‌وه تاكو ره‌ش هه‌یه و به كوڵۆ دیفرۆشن و له مه‌خمه‌ڵ یان توتنی جاویاگی وشكه‌وه بوو ده‌چێ.
وشه/ محه‌مه‌د شابان