باڵەكانی بەسیج كە سزاكانی ئەمەریكا دەیانگرێتەوە

:: PM:10:32:17/10/2018 ‌

دوێنێ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای خستە سەر ژمارەیەك كۆمپانیا و بانك كە پاڵپشتی دارایی بۆ هێزەكانی بەسیج لە ئێران دابین دەكەن، بەتایبەتی بۆ راهێنان و مەشقی سەربازی بە منداڵان لە سووریا بۆ بەشداریكردن لە جەنگ لە ریزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لەو وڵاتە.

ئەو سزایانەی ئەمەریكا لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی پاڵەپەستۆ بۆ سەر ئێران دێت بەمەبەستی ناچاركردنی بۆ دەستبەرداربوون لە پڕۆگرامی ئەتۆمی و مووشەكی و رەفتار و ئاكارەكانی بە دەستوەردانی لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەكە.

ئەو تۆڕەی سزاكان دەیانگرێتەوە لە نزیكەی 20 كۆمپانیا و دامەزراوەی دارایی پێك هاتووە بەناوی "بنیاد" تەعاون باسیج" واتە دامەزراوەی هاریكاری بەسیج كە ئەو كۆمپانیایانە لەلایەن بەسیج وەك رووكەشێك بەكار دەهێنرێن بۆ داپۆشینی كۆنترۆڵكردنی بەرژەوەندی بازرگانی بە بەهای چەندان ملیار دۆلاری ئەمەریكایی لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل و كانزایی و دووكانەكانی ئالوگۆڕكردنی دراو لە ئێران.

لیستی سزاكانی ئەمەریكا ئەوكۆمپانیایانە دەگرێتەوە:

*كۆمپانیای وەبەرهێنان "ئەندێشە مەهر ئۆران"
*گرووپی بەهمەن
*كۆمپانیای بەرهەمهێنانی زەنك لە بەندەر عەباس
*بانكی كیلەت
*دامەزراوەی هاریكاری بەسیج
* كۆمپانیای كالیسمین
*كۆمپانیای موبارەكە بۆ پۆڵا لە ئەسفەهان
*كۆمپانیای پیشەسازی تەلەكتۆر لە ئێران 
*كۆمپانیای پەرەپێدانی زەنك لە ئێران
*بانكی "مەهر ئیقتساد"
*گرووپی "میهر ئیقتساد"ی دارایی
*كۆمپانیای وەبەرهێنانی "نیجین ساحل رۆیاڵ"
*كۆمپانیای بارسیان
*كۆمپانیای بارسیان كاتلێستی كیمیایی
*كۆمپانیای قوشم بۆ تواندنەوە و دووبارە بەكارهێنانەوە زەنك
*بانكی سینا
*كۆمپانیای "تەدبیر جران ئاتییە لیران" بۆ وەبەرهێنان
*كۆمپانیای "نكتار" بۆ وەبەرهێنان
*كۆمپانیای "تكنۆتار"ی ئەندازەیی
*كۆمپانیای زەنجان بۆ بەرهەمهێنانی ئەسید 

شایەنی باسە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە دوای پاشەكشەكردنی لە رێككەوتننی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ئایاری رابردوو دەستی كردووە بە سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێران كە یەكەم وەجبەی سزاكان لە ئابی رابردوو سەپێنرا و چاوەڕوان دەكرێت دووەم وەجبەی سزاكان لە تشرینی دووەمی داهاتوو بێتە سەپاندن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل