بەهۆی كێشەی ئاژەڵدارییەوە كەسێك كوژراو و برینداریش هەیە

:: AM:09:56:18/10/2018 ‌
شەوی ڕابردوو بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەسەر زەویوزار و ئاژەڵداری، كەسێك کوژرا و چەند كەسێكیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كۆیە هاتووە،  ئێوارەی دوێنێ‌ ئاگەدار كراینەوە لەسەر كێشەی زەویوزار و مەڕداری دوو بنەماڵە لە گوندەكانی باغەجنێر و قۆریتان دەبێتە شەڕیان و كوژراو و برینداریش هەیە.

پۆلیس ئاشكرای كردووە، پاش گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیس، توانرا شەڕەكە كۆنترۆڵ بكرێت، لە ئەنجامدا باوكێك بەناوی (رەسووڵ مەعرووف) كوژراوە و دوو كوڕیشی بریندار كراون كە خەڵكی گوندی قۆریتانن، بكوژەكەش دانیشتووی گوندی باغەجنێرە، توانرا بكوژەكە بگرن و پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە.

دیارەی كوشتن و خۆكوشتن و كێشەكانی زەویوزار لە ڕابردوو بوونی هەبووە لە لەسنووری پارێزگای هەولێر، ساڵی ڕابردوو چەندان هاووڵاتی كوژران و چەندانی كەسیش بریندار بوونە.

شارۆكەی كۆیە دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر بەدووری 56 كیلۆمەتر و چەندان شارەدێی بەسەرەوەیە.




وشە - رامیار جەواد