شارەوانیی هەولێر سێ مانگ مۆڵەت بە گەڕانەوەی قەرزەکان دەدات

:: AM:10:29:18/10/2018 ‌
سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر ئاگەداری هاووڵاتییان دەكاتەوە پێویستە لە ماوەی سێ‌ مانگ ئەو كەسانەی قەرزارن سەردانی بكەن دەنا سزا دەدرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی تشرینی یەكەم، سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكی ئاشكرای كردووە، ئاگەداری هاووڵاتییانی سنووری شارەوانیی هەولێر دەكەینەوە، ئەوانەی گرێبەستی بە كرێگرتنی شارەوانییان هەیە یان قەرزاری شارەوانین، داوا دەكەین بە زووترین كات سەردانمان بكەن.

سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر ئاشكرای كردووە، پێویستە سەردانی ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی (٣) مانگ ( ٩٠ ) رۆژ لە بڵاوكردنەوەی ئەو ئاگەدارییە سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر بەشی ژمێریاری / داهات بكەن بۆ پێدانی كرێی ساڵانە.

لە كۆتایی ئاگەدارییەكە ئاشكرا كراوە، بە پێچەوانەوە لەدوای ئەو كاتە خۆیان بەرپرسن هاووڵاتییان لە سزای دواكەوتن.

ساڵانە شارەوانیی پارێزگاكان گرێبەستی بەكرێدانی زەوی و شوێنە بازرگانییەكان و شوێنە گرنگەكان دەكات و هاووڵاتییان پێوەست دەكات بەپێدانی بڕی كرێی ساڵانە بەپێی ئەو ڕێككەوتنە دەیكەن لە نێوانیاندا.

شارەوانیی هەولێر دابەش بووە بەسەر شەش بەش، ئەوەیش بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی شاری هەولێر.




وشە - رامیار جەواد