"هێشتا یه‌كێتی كه‌می كردووه بۆ ئێران و حه‌شد"
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لۆجستی حه‌شدی شه‌عبی، له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌بێ كورد بیری نه‌چێت ئێمه جه‌نگمان دژی ئه‌وان نه‌كردووه له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، ئه‌وه براكانیان بوون له كه‌ركووك ئێمه‌یان بانگهێشت كرد بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و گه‌ڕانه‌وه و چه‌سپاندنی یاسای عێراق له ته‌واوی شاره‌كان.
عه‌بدوڕه‌حمان عه‌بدولحه‌مید بۆ "وشه"ی راگه‌یاند، "هیچ كات مرۆڤ ناتوانێ بڕواته ماڵی كه‌سێكه‌وه ئه‌گه‌ر كوڕی ماڵه‌كه ڕێی بۆ خۆش نه‌كات، یه‌كێتیش ئه‌وه‌ی كرد، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كردی دڵسۆزییه‌كی كه‌م بوو به‌رانبه‌ر ئێران و حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، چونكه ئه‌وان له لێواری له‌ناوچووندا بوون، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بووینایه، به ته‌واوی له هه‌ڵبژاردنه‌كانیش پاشه‌كشه‌یان ده‌كرد".
زیاتر گوتی، "ئێمه چاكه‌مان به‌سه‌ر كورده‌وه هه‌یه، چونكه به‌هۆی یه‌كێتی بوو نه‌مانهێشت خوێن له كه‌ركووك بڕژێت، بۆیه ده‌بێت چاكه‌ی یه‌كێتی له‌یاد نه‌كرێت كه هاوئاهه‌نگی كرد له‌گه‌ڵمان و پێكه‌وه ناوچه‌كانمان ئازاد كرده‌وه، گرتنه‌وه‌ی كه‌ركووك به بڕوای ئێمه به هه‌موو هێزێكمانهوه به شه‌ڕ مانگێكی پێ ده‌چوو، به‌ڵام ئێمه به هاوكاری و به‌ڵێنه‌كانی لاهوور جه‌نگی توانیمان كه‌متر له ڕۆژێك ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ین و پارێزگاری كه‌ركووكیش ده‌ربكه‌ین له شاره‌كه‌دا".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لۆجستی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، ئازایه‌تی و خۆشه‌ویستی خاكمان له چاوه‌كانیان ده‌بینی، ئه‌وان نهدهشكان، به‌ڵام به فه‌رمانی یه‌كێتی پاشه‌كشه‌یان پێ كرا و كه‌ركووك گه‌ڕایه‌وه ژێرده‌ستی خۆمان.
"بۆیه ئێسته هه‌موو شتێك له ژێر كۆنتڕۆڵی ئێمه‌یه، پلانمان هه‌یه ناوی كه‌ركووكیش بگۆڕین و به ته‌واوی شاره‌كه ده‌كه‌ینه‌وه به عێراقی" به‌رپرسه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وای گوت.
پێوه‌ست به‌م باسه، عه‌قید جاسم محه‌مه‌د فه‌رحان جبووری به‌رپرسی لیژنه‌ی ته‌ناهیی ئێسته‌ی پارێزگای كه‌ركووك، به"وشه"ی گوت، ڕووداوه‌كانی ئازادكردنی كه‌ركووك، گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بوو بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك، یه‌كێتی خۆی پێی باش بوو به ڕێككه‌وتن پارێزگاری كه‌ركووك نه‌جمه‌دین كه‌ریم لا ببات و عه‌ره‌بێك بخاته شوێنی تا كورد له شاره‌كه‌دا به دانانی كه‌سێكی تر له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه به‌هه‌موو شتێك ڕازی بن.
له‌باره‌ی دۆخی ته‌ناهیی ئێسته‌ی كه‌ركووك، جبووری ئاماژه‌ی دا، دۆخی ته‌ناهی زۆر خراپه، به‌تایبه‌ت له ناوه‌وه‌ی كه‌ركووك، دزی و رفاندن و كوشتن و ته‌قینه‌وه زۆر بووه و منیش ددان به‌وه‌دا ده‌نێم له كه‌ركووك بۆشایی ته‌ناهیی زۆرمان هه‌یه، به‌ڵام هیچ كات پێویستمان به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و كورد نابێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، "پێشمه‌رگه مه‌گه‌ر له خه‌یاڵ و خه‌ونی خۆی بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك، ئێسته شاره‌كه له ده‌ستی ئێمه‌دایه، بۆیه ئاشكرای ده‌كه‌م كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه ناگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و هیچ جۆره ڕێككه‌وتنێك نییه، به‌گه‌ڕانه‌وه‌شیان ده‌بێت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای عێراق و یاساكانی عێراق ملكه‌چ و ڕازی بن".
"سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كه‌سێكی یه‌كێتیش بكه‌نه‌وه پارێزگار، سوودی نابێت و ئه‌و پۆسته لاواز ده‌كه‌ن و پارێزگار بۆ هه‌ر لایه‌نێك بێت، به‌بێ حه‌شد و سوپای عێراق، ناتوانێ بڕیارێك بدات" جبووری وای گوت.
له‌سه‌ر پرسی هاوكاریی خیانه‌تكارانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌و به‌رپرسه گوتی، سوپاسی برامان "بافڵ تاڵه‌بانی" ده‌كه‌ین كه نه‌یهێشت شه‌ڕ له كه‌ركووك ڕوو بدات و كه‌ركووك به‌خوێن سوور ببێت، چونكه ئه‌وان ڕۆڵی باشیان هه‌بوو له پارچه نه‌بوونی عێراق و ئازادكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك، له هه‌مانكاتیشدا هیچ پۆستێك ناده‌ین به یه‌كێتی تا دڵنیامان نه‌كه‌نه‌وه كه جارێكی تر پارێزگارێك دانانێن كه‌ركووك بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه ئێمه پرۆسه‌كه‌مان به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌نجام داوه، ئه‌وان هاوشانی ئێمه دژی چه‌كدارانی كورد ده‌جه‌نگان و پرۆسه‌كه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كه‌ركووك كراوه.