سه‌رمایه‌دارێكی عه‌ره‌ب له ترسی ئه‌و سزایه‌ی له لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆی دانرابوو، له باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزه‌وه خۆی فڕێ دایه خواره‌وه و گیانی له ده‌ست دا.
محه‌مه‌د جه‌مال سه‌رمایه‌دارێكی به‌ناوبانگی میسری بوو، به‌یانی دوێنێ چوارشه‌م له نهۆمی پێنجه‌می باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزه‌وه خۆی فڕێ دایه خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیس نه‌یگرێت و به‌ندی نه‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م پیاوه پێشتر له لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی كراوه، له‌سه‌ر تاوانێك كه میدیاكان ئاشكرایان نه‌كردووه، سزای سێ ساڵ زیندانیی بۆ نووسراوه، به‌ڵام له ترسی بهنكردن پیاوه‌كه له ده‌ست پۆلیس ڕایكرد و خۆی كوشت.
لیژنه‌ی چاودێری و ته‌ندروستی قاهیره، لاشه‌ی محه‌مه‌د جه‌مالیان بۆ توێكاری گه‌یاند تا له شێوازی مردنه‌كه‌ی دڵنیا ببنه‌وه، له‌مه‌شه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه بێگومان هیچ ده‌ستێكی نادیار له پشت كوشتنه‌كه‌ی نه‌بووه و خۆی كوشتووه.