زیوانە ڕەشەكانی سەر پێست زۆر بچوكن و دەكەونە ئەو بەشانەی پێستەوە كە چەوری زیاتر بەرهەم دەهێنن بە تایبەتی سەر لووت و چەناگە و روومەتەكان. ئەم زیوانانە بەهۆی داخرانی كونیلەكانەوە دروست دەبێت، دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆر بەكتریا، ئەگەر چارەسەر نەكرێن ئەوا دەبنە هۆی زیپكە و هەوكردن.
زۆر ڕێ هەیە بۆ ڕزگاربوون لە
زیوانە ڕەشەكان، بەڵام رێی سروشتی باشترین هەنگاوە بۆ چارەسەری ئەم گرفتە، باشترە ئەم دوو پێكهاتەیە بەكاربهێنرێت:
سپێنەی هێلكە.
ئاوی لیمۆ.
سپێنەی هێلكە لە زەردێنەكەی جیا بكەرەوە بە باشی تێكەڵی بكە تا دەبێت بەگیراوەیەكی لووس، پاشان كەوچكێك ئاوی لیمۆی بۆ زیاد بكە. سەرەتا پێكهاتەكە تێكەڵ بكە و پاشان بۆ پێستت بەكاریبهێنە، دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆ پاشان دووبارە گیراوەكە بەكاربهێنەرەوە بۆ ماوەی 20 خولەك بەجێی بهێڵە.
دواتر هەمان گیراوە راستەوخۆ بەكاربهێنە بەهەمانشێوە تا گیراوەكە وشك دەبێت و ئەستوور دەبێت ئنجا بە خێرایی رایبكێشە. بەمشێوەیە هەرچی زیوانی ڕەشە لە پێستت دێتە دەرەوە.