ئالوڤێرا سیحری چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی پێسته‌

:: PM:01:25:18/10/2018 ‌
داری ئالۆڤێرا بە ڕووەكێكی موعجیزەی دادەنرێت بەهۆی چەندان سوودی جۆراوجۆرەوە.گەڵای ئالۆڤێرا بڕێكی زۆر جێڵی تێدایە ئەم ماددەیە دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیك و ڤیتامین   A, B1, B2, B3, B6, B12, ،C, E. زۆر كانزایشی تێدایە وەكو ئاسن و مس، كالیسیۆم، سۆدیسۆم، پۆتاسیۆم، زینك، مەگنیسیۆم، كرۆم و مەنگەنیز، هەموو ئەم پێكهاتانە تایبەتمەندی و گرنگی خۆی هەیە بۆ لەش و پێست.

شارەزایانی خۆراك ئەم دارە بە گرنگترین دار دادەنێن لە رووی پێكهاتەی خۆراكیەوە. زۆر ئاساییە دەتوانرێت بەشی ناوەوە و دەرەوەی بەكاربهێنرێت و بۆ چارەسەر كردنی چەندان حاڵەتی پێست بەكاردەهێنرێت وەكو برینی سارد، زیپكەی بچووك، گرفتەكانی تری پێست.

یەكەم: رێ لە بۆنی دەم دەگرێت.
وەكو پاككەرەوەی ناو دەم بەكاردەهێنرێت بۆ رێگریكردن لە بۆنی دەم، ئەو پێكهاتانەی كەلە ئالۆڤێرادا هەیە باشە بۆ رێگری كردن لە بۆنی ناخۆشی دەم و دەتوانرێت بەم شێوەیە بەكاربهێنرێت.
دوو كەوچك سۆدە.
دوو كەوچك زەیتی نەعنایی بۆندار.
دوو كەوچك زەیتی گەڵا چا.
نیو كوپ جێڵی ئالۆڤێرا.
نیو كوپ ئاوی دڵۆپێنراو.
هەمو پێكهاتەكان لە بوتڵێكدا تێكەڵ بكە و بە باشی بیهەژێنە پێش هەر بەكارهێنانێك، رۆژانە نزیكەی دوو كەوچكی چا لە گیراوەكە بكەرە كوپێك ئاوەوە و  بۆ غەرغەرە كردن بەكاریبهێنە.

دووەم: داری ئالۆڤێرا چارەسەری تامیسك دەكات، ئالۆڤێرا چارەسەری برین دەكات، بەتایبەتی برینی تامیسك بەهۆی بوونی تایبەتمەندی دژە هەوكردن و دژە ڤایرۆسەوە كە چاكبوونەوەی برین خێرا دەكات و ئازار كەم دەكاتەوە. ئەو ڤیتامین و كانزایانەی كە لە ئالۆڤێرادا هەیە وەكو دژە تەنیك كار دەكات و سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات.

چۆن بەكاردەهینرێت؟
1: سەرەتا دەستت بشۆ.
2: ئەو ماددە لینجەی لە ئالۆڤێرادا هەیە رۆژی سێ‌ جار بەكاربهێنە بۆ جێی برینەكانت.
3:دەستەكانت دووبارە بشۆرەوە دوایی بەكارهێنانی ئالۆڤێراكە.

سێیەم: چارەسەری گازی مێروو دەكات، ئالۆڤێرا دەتوانرێت وەكو پاككەرەوەیەك بەكاربهێنرێت بۆ پێست، چونكە بڕێكی زۆر ماددەی سروشتی تێدایە وە چارەسەری گازی مێروو دەكات.

ئەو ڤیتامین و كانزایانەی لە جێڵی ئالۆڤێرادا هەیە، یارمەتی كەمكردنەوەی هەڵئاوسان و ئازار و خوران دەدات، هەروەها یارمەتی زوو چاكبوونەوەی دەدات، بەهۆی بوونی دژە هەوكردن و دژە بەكتریاوە.

چۆن بەكاردەهێنرێت:
 1:باشترە پێش بەكارهێنانی ئالۆڤێرا بۆ چارەسەركردنی پێوەدانی مێروو بۆ ماوەی 10 خولەك بكرێتە بەفرگرەوە بۆ ئەوەی سارد ببێت.

2:دواتر ئەو جێڵەی كە تێیدایە بیخشێنە بەسەر شوێنی پێوەدانی مێرووەكەوە.

3: بەجێی بهێڵە هەتا پێكهاتەكان دەچنە ناو پێستەوە و برینەكە كەم دەكاتەوە.


وشە - ئاوات ئازاد