رۆژنامه‌یه‌كى فڕه‌نسى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌نجوومه‌نى به‌یعه‌ت له سعوودیه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى جێگرێك بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمانى جێشنینى شاى سعوودیه دابنێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى بن سه‌لمان كه گومان ده‌كرێت ده‌ستى له دۆسیه‌ى جه‌مال خاشقچى هه‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌ى
لۆفیگارۆى فڕه‌نسى، ده‌سته‌ى به‌یعه‌ت له سعوودیه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات جێگرێك بۆ میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان دابنێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوى یه‌كه‌م ده‌بێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ى بن سه‌لمانى جێنشینى شاى سعوودیه.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى دیپلۆماسى فڕه‌نسى وه‌رگیراوه، خالید بن سه‌لمان وه‌ك جێگرى جێ‌نشین داده‌نرێت كه ئه‌ویش براى محه‌مه‌د بن سه‌لمانه.
به‌رپرسانى سعوودیه به‌م كاره‌یان بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان بپارێزن كه گومانى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت ده‌ستى له دۆسیه‌ى خاشقچى هه‌بێت، له به‌رانبه‌ریشدا به دانانى خالد بن سه‌لمان ده‌سه‌ڵات هه‌ر له بنه‌ماڵه‌ى شا سه‌لمان ده‌مێنێته‌وه.
له دووى ئه‌م مانگه رۆژنامه‌نووسى سعوودی جه‌مال خاشقچى له دواى سه‌ردانێكى بۆ كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئیسته‌نبوڵ ون بووه، گومان ده‌كرێت به‌رپرسانى سعوودیه له‌ناویان بردبێت، چونكه خاشقچى رۆژنامه‌نووسى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى بوو، له دژى ده‌سه‌ڵاتى سعوودیه بابه‌ته‌كانى بڵاو ده‌كرده‌وه.