هاوپه‌یمانى فه‌تح ئاشكراى كردووه، عادل عه‌بدولمه‌هدى جارێكى تر پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به قاسم ئه‌عره‌جى ده‌داته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانى فه‌تح به پێگه‌ى"
بغداد الیوم"ى عێراقى راگه‌یاندووه، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى راسپێردراو به پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق، هیچ لارییه‌كى نییه له‌وه‌ى جارێكى تر پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به قاسم ئه‌عره‌جى بداته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له كاندیدكردنى فاڵح فه‌یاز ده‌كه‌ن بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ، له به‌رانبه‌ردا دووپاتى ده‌كاته‌وه، فه‌یاز هه‌ر ده‌یه‌وێ له پۆسته‌كه‌ى پێشووى بمێنێته‌وه كه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى حه‌شدى شه‌عبییه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، كاندیدكردنه‌وه‌ى قاسم ئه‌عره‌جى به‌پێى رێككه‌وتنێك بووه كه له نێوان هاوپه‌یمانى فه‌تح و عادل عه‌بدولمه‌هدى كراوه.
شه‌وى رابردوو نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى عادل عه‌بدولمه‌هدى له راگه‌یانراوێكدا واده‌ى راگه‌یاندنى حكوومه‌تى نوێى عێراقى ئاشكرا كرد.
له راگه‌یانراوه‌كه هاتبوو، له هه‌فته‌ى داهاتوو عادل عه‌بدولمه‌هدى كاندیدان بۆ كابینه‌كه‌ى راده‌گه‌یه‌نێ و بۆ ئه‌مه‌ش قسه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان كردووه، تا رۆژێكى گونجاو ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر حكوومه‌تى نوێ.