ڤیدیۆی گه‌نجێك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه به هاوكاری مشكێك ددانه‌كانی پاك ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا دروست كردووه.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڤیدیۆی كوڕێكی گه‌نج و هه‌رزه‌كار بڵاو بووه‌ته‌وه كه له ماركێتێكدا وه‌ستاوه و ده‌می هه‌تا هێزی تێدا بووه بۆ مشكێك كردووه‌ته‌وه، مشكه‌كه‌ش به ده‌مه بچووكه‌كه‌ی ته‌واوی خۆراكه به‌جێماوه‌كانی نێوان ددانه‌كانی كوڕه‌كه ده‌خوات و ددانی بۆ پاك ده‌كاته‌وه.
ڤیدیۆكه له ماڵپه‌ڕی liveleak زیاتر له 70 هه‌زار جار بینراوه و هه‌زاران جاری تریش له ماڵپه‌ڕ و هه‌ژماره‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به یه‌كێك له قێزه‌وه‌نترین ڤیدیۆكانی ساڵی داده‌نێن.